
قەدەغەی هاتووچۆ لەهەرێم بەشێوەیەکی جیاواز درێژ دەکرێتەوە و پارێزگاری هەولێریش رایدەگەیەنێت “قەدەغەی هاتووچۆ بە هیچ جۆرێك وەك پێشووی لێنایەتەوە و تەنها رێنماییە تەندروستییەكان توندتر دەكرێن”.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایاری 2020 بە SNNی راگەیاند: رێککارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامدەبێت، بەڵام بەو ئاسانكارییەی کە ئێستا هەیە، جێبەجێدەكرێت”.
سەبارەت بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و ئەو رێكکارانەی لەدوای 1ی ئایارەوە دەگیرێنەبەر، پارێزگاری هەولێر وتیشی: “رێكکارەكان بە ئاسانكارییەوە وەك ئێستا دەمێننەوە و رێوشوێنە تەندروستییەكان زیاتر دەكرێن و دەبێت خەڵك پێوەی پابەند بن، بەڵام بازاڕ داناخرێت و هاتووچۆ بە تەواویی قەدەغە ناكرێت، لەرێنمایی تازەدا ئەو بابەتە زیاتر روون دەكرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “كاتێك حكومەت ئاسانكاری دەكات بۆ ئەوەیە خەڵك كاروبارەكانی خۆی جێبەجێبكات و كەسابەت بكات، بەڵام خەڵكێكی زۆریش وەك پێویست رێنماییەكان جێبەجێناكات و سەرپێچی دەكات، کە ئەمەش زیان بە پرۆسەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات و خەڵكێكی زیاتر تووش دەبن، هەر بۆیە ئەو چەند رۆژەی رابردوو كە ژمارەیەك خەڵك وەك تووشبووی تازە تۆمار كراون، هۆكارەكەی ئەوەیە تێكەڵاویی دروستبووەو خەڵك پابەند نەبووە”.
ناوبراو داواشی لە هاوڵاتیان كرد هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دوور بكەونەوە لە یەكترو كاتێكیش دەڕۆنە بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان زۆر لێكنزیك نەبنەوە و ماسك و دەستەوانە بەكاربێنن و رێنماییەكان جێبەجێبكەن”.
#SNN_EXCLUSIVE
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









