“پرسەنامە بۆ تاوانبار سوڵتان هاشم بێڕێزییە بە کەسوکاری ئەنفال کراوان”

سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى سوڵتان هاشم كرد كه به تاوانى ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژى حوكمى له‌سێداره‌ى بۆ ده‌رچوو، كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له پرسى ئه‌نفال ئه‌و پرسه‌نامه‌یه به بێڕێزى به‌رامبه‌ر به كه‌سوكارى ئه‌نفال كراوان ده‌زانن.
له راگه‌یاندراوێكدا كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكیکار له پرسى ئه‌نفال ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: “سوڵتان هاشمی تاوانباری پەلامارەکانی ئەنفال کە بڕیاری لەسێدارەدانی لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بۆ دەرچووبوو، دوای 17 ساڵ زیندانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و ژماره‌یه‌ک کەس بروسکەی ماتەمینیان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو تاوانبارە کردووە لە ناویاندا پەرلەمانتار ئیخڵاس دلێمی”.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه: “ئەم جۆرە بێباکییە راستەوخۆ دەچێتە خانەی خیانەتکردن لە خوێنی بەناهەق رژاوی شەهیدانی ئەنفالکراوەوە و بێڕێزییەکی راستەوخۆشە بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، هه‌ربۆیه ئێمە لە کۆمەڵەی داکۆکی بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هەڵوێستە قێزەون و پڕ لە شەرمەزارییە دەکەین هەرکەس و لەهەر پلەو پۆستێکدا بن”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال، وه‌زارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوەکان بە بەرپرسیار دەزانن بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسای دژ بە پەرلەمانتار ئیخلاس دلێمی و هاوشێوەکانی و دەڵێت: “داواکارین وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن و رێگە نەدەن چیتر بێڕێزی بە خوێنی شەهیدەکانیانەوە بکرێت”.
سوڵتان هاشم وه‌زیرى به‌رگرى پێشووى حكوومه‌تى عێراق له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و هه‌روه‌ها به‌رپرسى هه‌ڵمه‌تى شاڵاوى ئه‌نفال له رۆژى 19ى تهمموز له زیندانى ناسرییه له پارێزگاى زیقار به جه‌ڵته‌ى دڵ گیانیله‌ده‌ستدا، ناوبراو له ساڵى 2003 ده‌ستگیركراوە، له رۆژى 23ى حوزه‌یرانى 2007 به تاوانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى شاڵاوى ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژى له لایه‌ن دادگاوه بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام دواتر بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كرا، له ساڵى 2018 له لایه‌ن سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هه‌وڵیدا لێخۆشبوونى بۆ ده‌ستبه‌ربكات و له زیندان ئازادى بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ى سه‌رى نه‌گرت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









