
سەربازانی تورکیا لە هەرێم، وێنە: hurriyet daily news
SNN
ئاژانسى رۆيتەرز بڵاویکردووەتەوە، توركيا دەیەوێت بنكەى سەربازى كاتى زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەکەکە لە هەرێمى کوردستان دروستبکات، بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاندووە: “بۆ ئەوەی گرژی لەگەڵ تورکیادا دروستنەبێت ناچاربووین بێدەنگی بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا هەڵبژێرین”.
لەوبارەیەوە چەند بەرپرسێكى باڵای توركيا بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە: “تورکیا شەڕەکانى لە دژى پەکەکە لە خاکی هەرێم چڕکردووەتەوە، تورکیا بە ستراتیژێکی نوێ دەیەوێت شەڕ دژی پەکەکە بباتە ناو قوڵایی خاکی هەرێم، کە پێکدێت لە دروستکردنی بنکەی سەربازی کاتی و بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان”.
رۆیتەرز دەڵێت: “بەهۆی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی تورکیادایە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا دەستی دەگات بەو شوێنانەی کە پێشتر بە سەختی دەیتوانی پێی بگات”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی ئەو وڵاتەدا، هێزەکانی تورکیا بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوە و زیاتر لە 30 بنکەی سەربازی کاتی نوێیان داناوە.
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمیش کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە رۆیتەرزی وتووە: “بەهۆی بێدەنگی بەغداوە، ئێمەش ناچاربووین بێدەنگی هەڵبژێرین، چونکە نامانەوێت گرژی لەگەڵ تورکیادا دروستبێت”.
لە 17ی مانگی رابردووەوە، تورکیا ئۆپراسیۆنی دژی پەکەکە دەستپێکردووە و هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە خاکی هەرێم ئەنجامدەدات ئەوەش جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددیشی بە هاووڵاتیانیی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









