کارمەندانی بەنداوی دوکان بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد

وێنە: محەمەد مستەفا
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بۆ ماوەی 4 مانگ، کارمەندانی بەنداوی دوکان بایکۆتی دەوامیان کرد و بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت: “بایکۆتەکە کاریگەری خراپ لەسەر بەنداوی دوکان دروستدەکات”.
محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە کارمەندانی بەنداوی دوکان بایکۆتی دەوامیان کردووە کە نزیکەی 100 کارمەندن، هۆکارەکەش ئەوەیە کە ماوەی 4 مانگە ئەوان مووچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراقی مووچەکەی ئەوان دابیندەکات .
وتیشی: “حکومەتی عێراق باسی لەوەکردووە کە دەبێت سەرجەم کارمەندانی بەنداوی دوکان و بەنداوەکانی تری هەرێم بە میلاکی فەرمی بخرێنە سەر حکومەتی عێراق، نەک تەنیا مووچەکەیان لە عێراقەوە بۆ دابین بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم بەم داوایە رازی نیە و نایەوێت میلاکی فەرمی ئەوان بچێتە سەر حکومەتی عێراق”.
باسی لەوەشکرد: “ئەوان وەک کارمەندانی بەنداوی دوکان کەوتوونەتە نێوان ململانێی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و لەو چوارچێوەیەدا زۆرینەی مافەکانیان خوراوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە”.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بایکۆتکردنی کارمەندان کاریگەری خراپی لەسەر بەنداوەکە دەبێت، چونکە بەنداوی دوکان پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە بۆیە لەکاتی دروستبوونی هەر کێشەیەک لە بەشێکی بەنداوەکە مەترسی گەورە بۆ سەر کۆی بەشەکانی بەنداوەکە دروستدەکات .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









