پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وەڵامی پەروەردەی هەولێر دەدەنەوە

وێنەی ساتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەکە
SNN-
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رایدەگەیەنن ” دەبوایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ئاستی هۆشیاری پەروەردەییدا بوایە و لە پێناو خەمخۆرییان بۆ کەرتی پەروەردە پێشوازییان کردبا لەو هەنگاوە نەک سەرتاپای بپۆشرێت بە رق و حەسادەتی سیاسی”.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی لە گەڕەكێكی ئەو شارە دانا.
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکەن “ئەمڕۆ هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی دانا لە گەڕەکی شەهیدانی هەولێر”.
دەشڵێن: “هەڵبەت، بڕیاری دروستکردنی دوابەدوای ئەوە هات کە جەنابیان ئاگادار کرانەوە کە ئەو گەڕەکە قوتابخانەی پێویستە و ساڵی پاریش سەرۆکی پەرلەمان و وەفدی یاوەری سەردانی ئەو گەڕەکەیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ یەکێک لە قوتابخانەکانیان بەهۆی کەمترخەمی خزمەتگوزازی”.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە “دروستکردنی قوتابخانەیەک خزمەتێکی کەم و بچوکە، بەڵام هەرێمی کوردستان بە گشتی دەناڵێنێت بە کەمی بینای قوتابخانە، بە جۆرێک کە زیاتر لە (1700) قوتابخانە خوێندنی دوو دەوامیی تێدایە و (139) قوتابخانە سێ و چوار دەوامییە، تەنانەت لەم سەردەمەدا (30) قوتابخانەی گڵ و قوڕمان هەیە”.
روونکردنەوەکەی راهی رەهبەر و شەمۆل ئاشتی، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێن: “دەبوایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ئاستی هۆشیاری پەروەردەییدا بوایە و لە پێناو خەمخۆرییان بۆ “کەرتی پەروەردە پێشوازییان لەو هەنگاوە بکردایە نەک سەرتاپای بپۆشرێت بە رق و حەسادەتی سیاسی و وەک لقێکی حزبی خۆیان دەرخەن، بەداخەوە، ئەم جۆرە ئەقڵیەت و بیرکردنەوەیە بۆتەهۆی دواکەوتنی کەرتی پەروەردە لە هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەكدا پێشتر رایگەیاندبوو، ئەم كارانە دەبێت لەڕێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەكان پەسەند كرابن و تێچووەكان دیار بن و بەو مەرجە ئەندازیارییانە بێت كە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









