
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یه‌كێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە، دەڵێت: “ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه كاتی دابه‌ش كردنی مووچه له رۆژ و مانگ و شت‌دا نه‌ماوه، له كاك قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری دارایی-م پرسیووه، هه‌موو وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ مووچه پێش جه‌ژن”.
زیاد جەبار لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا رایگەیاند: “تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌گه‌یشتونه‌ته رێکكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێمی كوردستان یان شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له رابردوودا به چه‌ند قۆناغێك هاتووه و ئێستا هیچ شتێك له‌وه نییه، بۆیه حكومه‌ت بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ناتوانێت پاره‌ی مووچه به‌م نزیكانه دابین بكات.”
لەبارەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانیش وتی: “ لەبری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕێكاری توندبگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام حکومەت په‌نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ده‌بات، له رابردوودا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه كه له سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌وڵی چاكسازی بدات، ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه ئێمه هه‌مان بووه بۆ حكومه‌ت بۆ ده‌ربازبوونه له‌و قه‌یرانه.”
زیاد جه‌بار ده‌شڵێت: “چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسیاره‌ی كه فه‌رمانبه‌ران چی بكه‌ن و چۆن ئیداره‌ی ژیانیان بده‌ن له‌م كاته‌دا كه نزیكی جه‌ژنی قوربانه، وه‌ڵامه‌كه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.”
سەبارەت بە داهاتی نەوتیش وتی: “له مانگی 4، 5، 6 دا ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 283 ملیار دیناریان خستۆته به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی کە پارەیەکی زۆر کەمە”.
زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شی وت: “له هه‌موو كاتێكدا ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له كوێ سه‌رچاوه‌ی داهات په‌یدا ده‌كات و پاره په‌یدا ده‌كات، ئهركیەتی مووچه دابین بكات كه ئه‌مه‌یان نه‌كردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مه و له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا نه‌بووه.”
باسی لەوەشکرد: “ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت و بتوانێت چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا بكات چاكسازی له خاڵه سنورییه‌كان داهاتی ناوخۆ و باج و رسومات و فرۆشتنی نه‌وت كه له هه‌مووی گرنگتره پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بكات، من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا موچه بدات، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ده‌بێت موچه‌خۆران چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن كه‌ی پاره هاته به‌رده‌ستی حکومەت مووچه بدات، ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه دابه‌شكردنی له رۆژ و مانگ و شت‌دا نه‌ماوه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









