هیومان ڕایتس وۆچ: دەبێت تورکیا قەرەبووی قوربانیانی بۆردومانەکانی لە هەرێم بکاتەوە

قوربانیانی بۆردومانەکەی کونەماسی
SNN
رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ راپۆرتێکی لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا لە کونەماسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “تورکیا بەبێگوێدانە ئەوەی هێرشەکە زیان بە هاووڵاتیی مەدەنی دەگەیەنێت یاخود نا، ئەو بۆردومانەی ئەنجامداوە”.
لە راپۆرتەکەدا بڵاوکراوەتەوە: “وا دەردەکەوێت سوپای تورکیا نە وریایی لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە لە پێناو بەرکەوتنی کەمترین زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی و نە هەڵسەنگاندنی کردوە لەسەر ئەوەی ئایا زیانەکانی هێرشەکە بە هاووڵاتییانی مەدەنی زیاتر دەبێت لە ئامانجە سەربازیەکەی هێرشەکە یان نا، ئەوەش وادەکات هێرشەکە بچێتە خانەی هێرشی نایاساییەوە”.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا وردەکاری برینداربوونی ئەو خێزانە بڵاوکراوەتەوە کە لە کونەماسی برینداربوون و دەڵێت: “بە گوێرەی یاساکانی جەنگ، دەبوو هاووڵاتییانی مەدەنی پێشوەختە لە بۆردومانەکە ئاگاداربکرانایەوە، یاساکانی جەنگ رێگری لە هێرشی ئەنقەست و کوێرانە بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: دەبێت تورکیا لێکۆڵینەوەی بێلایەن و شەفاف بکات لەسەر ئەوەی ئایا هێرشەکانیان پێشێلکاری یاساکانی جەنگی کردووە یاخود نا، هەروەها دەبێت بەرپرسانی تورکیا قەرەبووی قوربانیەکانی هەر هێرشێکی نایاسایی بکەنەوە.
ئاماژەش بەوەکراوە، دەبێت بەرپرسانی عێراق فشار لە تورکیا بکەن لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی کەیسی هێرشی نایاسایی.
شایەنی باسە، هیومان ڕایتس ۆوچ پێشتر نیگەرانی سەبارەت بە کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









