مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی وەڵامی بەشێک لە بەرپرسانی پارتی دەداتەوە

لۆگۆى یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لەبارەی لێدوانی بەشێک لە بەرپرسانی پارتی سەبارەت بە وتەکانی چەند رۆژی رابردووی لاهور شێخ جەنگی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو: “سەرتاسەری کوردستان مەیدانی خەباتی یەکێتییە و ھەولێری پایتەختیش چەقی ئەو خەباتەیە”.
بەشی بەدواداچوون و چاودێری – مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: “سەرتاسەری کوردستان مەیدانی خەباتی یەکێتییە و ھەولێری پایتەختیش چەقی ئەو خەباتەیە. ئەمە نەفەس و ئاراستەی یەکێتییە لە کۆنگرەی نوێبوونەوە، کە گێڕانەوەی یەکێتییشە بۆ سەرەتا کە مامی گەورەمان دایڕشت و بنەمای پێشبڕکێی دیموکراتی و ململانێی مەدەنیانەیە لە ھەموو وڵاتێکی دەربەست بۆ دواڕۆژی گەل و نەوەکانی داھاتووش”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “ئەوەی جێگەی پرسیارە سەغڵەتبوونی بەرپرسی لقی دووی پارتی و بەرپرسانی لقەکەی تریانە لە پەروەردەی ھەولێر و میدیای سێبەر و بەرھەتاویان، ئەو کاتەی بە بیانووی بێ بنەما بەرپەرچی چالاکییەکانی ھاوسەرۆکی یەکێتی دەدەنەوە. ھەرچەندە ھەقە ئەم سەغلەتبوونەمان پێ موفاجەئە نەبێت چونکە ئەم رەوتە لە سیاسەتی مۆنۆپۆڵی و قۆرغکاری ھەر وایھێناوە و مەرجیش نییە لەمەدوا بتوانێت تاسەر وا بمێنێتەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە هەولێرەوە رایگەیاند: “بەڵێنمانداوە بەئێوە و خوێنی شەهیدەكانتان، یەكێتی شێوازی سیاسەتكردنی دەگۆڕێت، چەقی ململانێی سیاسیمان دەهێنینە هەولێر”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









