به‌وێنه: له‌شارى سلێمانى یانه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌سپسوارى سه‌رنجى هاووڵاتیان و خه‌ڵكى بیانى به لای خۆیدا راكێشاوه

یانەی ئەسپسواری گاردینیا
SNNsport- ئەردەڵان محەمەد
یانه‌ى ئه‌سپسوارى (گاردینیا) له شارى سلێمانى تایبه‌ته به یارى ئه‌سپسوارى و زیندوو كردنه‌وه‌ى كەلتورى گه‌لى كورده كه خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاشنایهتییهكى زۆرییان له‌گه‌ڵ ئه‌سپسوارى هه‌یه، به‌رپرسانى یانه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت جارێكی‌تر ئه‌م یارییه به خه‌ڵك ئاشنا بكه‌نه‌وه وه‌ك نهرێتێكى كلتورى و كۆمه‌ڵایه‌تى.
به‌هۆى ئه‌و حه‌زو خولیایه‌ى باو و باپیرانى هه‌یانبووه بۆ یارى ئه‌سپسوارى به‌تایبه‌تی له 30 ساڵى رابردوو كاتێك له به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى سلێمانى ئه‌سپ و عهربانهیان هه‌بووه هاتووچۆیان به خه‌ڵك كردووه، واى له سدیق له‌تیف كرد كه رێگاى باو باپیرانى زیندوو بكاته‌وه و بیر له‌وه بكاته‌وه یانه‌یه‌كى تایبه‌ت بهئهسپسوارى دابمه‌زرێنێت.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) یانه‌كه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و چه‌ندین زانیارى بۆ خوێنه‌ران دەخاتە روو.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ئامانجتان له كردنه‌وه‌ى ئه‌م یانه‌یه چیه؟
سدیق له‌تیف:” بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌م یانه‌یه ئەوەبوو دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کۆمەڵێک گه‌نج كۆبووینه‌وه بیرمان له‌وه كرده‌وه چۆن یانه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌سپسوارى دابمه‌زرێنین به‌دوو ئامانج، یه‌كه‌میان زیندوو كردنه‌وه‌ى یاریه‌كه كه له كەلتورى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌لى كوردا چه‌ندین ساڵه هه‌ربووه، هه‌روه‌ها وه‌ك لایه‌نە دینیهكهشی یاریه‌كه سونه‌ته و ئامانجمانه خه‌ڵك بزانێت، بۆیه یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌كادیمی و زانستى دامه‌زراوه و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كى زانستى فێر بكه‌ین”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNNsport) له یانه‌كه‌تان چه‌ند یاریگا و راهێنه‌رتان هه‌یه و شێوازى مه‌شقه‌كان چۆنن؟
سدیق له‌تیف:” ئێمه یانه‌كه‌مان چه‌ندین به‌ش له خۆده‌گرێت دوو یاریگامان هه‌یه یه‌كه‌میان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت فێرى یاریه‌كه بن و یاریگایهكیترمان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له یاریه‌كه شاره‌زان و خۆیان یاریزانن، خانەیەکی تایبه‌تیمان هه‌یه بۆ به‌خێوكردنى ئه‌سپه‌كانمان و شوێنى تایبه‌تى شۆردنى ئه‌سپه‌كانمان و باره‌گایه‌كى تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان، جگه له‌وه‌ى به‌شی پزیشكی ڤێترنه‌رى بۆ هاووڵاتیانیش بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نهخوازراوە كه رووبدات، ئێمه چه‌ند راهێنه‌رێكى تایبه‌تیمان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌یوه‌ندییمان پێوه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت فێری یاریه‌كه بن بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانى كوڕان و كچان به‌شێوەى ئه‌كادیمى زانستى، یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌كادیمی و زانستى دامه‌زراوه و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كى زانستى فێر بكه‌ین”.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) له یانه‌كه‌تان چه‌ند جۆر ئه‌سپ هه‌یه و ته‌نها بۆ فێربوونه یاخود بۆ پێشبڕكێش ده‌بێت؟
سدیق له‌تیف:” له یانه‌كه‌مان چه‌ندین جۆر ئه‌سپ و ماینمان هه‌یه به‌شێكیان هی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان شوێنیان نیه و ئێمه بۆیان به‌خێو ده‌كه‌ین، بهشێكیتر له ئه‌سپه‌كان بۆ جوانی و نمایشه و خهڵیكش خۆشی لێ ببینێت، هه‌روه‌ها بهشێكیتر له ئه‌سپه‌كان جۆرى پێشبڕكێن و بهشێكیتر له ئه‌سپه‌كان بۆ فێربوونن”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ئه‌و ئه‌سپانه‌ى له‌م یانه‌یه هه‌یه ناوییان چیه هیچ چی وڵاتێكن؟
سدیق له‌تیف:” له یانه‌كه‌مان چه‌ندین ئه‌سپمان به ناوه‌كانى (نازگوڵ، سوڵتان گوڵه، زینه، تۆربۆ، ره‌خش، هه‌وراز، پۆنى) كه ناوى ئه‌مجۆره ئه‌سپانه كوردی و عه‌ره‌بین”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) هاووڵاتیان چۆن پێشوازى له‌م یانه‌یه ده‌كه‌ن؟
سدیق له‌تیف:” سه‌ره‌تا خه‌ڵك واى ده‌زانى ته‌نها خه‌ڵكى سه‌رمایه‌دار ده‌توانێت بێته ئه‌م یانه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه‌ى ئێمه شوێنێكى گشتییه به‌تایبه‌تى بۆ خێزانیشه خه‌ڵك ده‌توانێت له‌كاتى سه‌ردانی كردنمان خۆشی و شوێنه‌كه و دیمه‌نى جوانه‌كانى ئه‌سپه‌كان ببینێت”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌سپسوارى تا چه‌ند هاوكارتانن یان به پێچه‌وانه‌وه؟
سدیق له‌تیف:” له‌سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌مان ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ برایانى یه‌كێتیى ئه‌سپسوارى هه‌بووه و بانگهێشتى یانه‌كه‌مان كردوون، پێشمان راگه‌یاندوون كه ئێمه هه‌موو كات ئاماده‌ین بۆ هه‌ر چالاكییه‌ك هاوكاریتان بكه‌ین”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) تا چه‌ند گهشتیارو خه‌ڵكى بیانى سه‌ردانتان ده‌كه‌ن؟
سدیق له‌تیف:” له سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌مان، جگه له خه‌ڵكى ئاسایی باڵوێزى وڵاتى هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر و پارێزگارى سلێمانى زۆر له كه‌سایه‌تى و به‌رپرسانى سیاسی شارى سلێمانى و كوردستان سه‌ردانیان كردووین و شوێنه‌كه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند بووه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌م كەلتوره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى گه‌لى كورد”.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNNsport) یاریگاكەتان تا چه‌ند یاساییه‌و بۆ یاریه‌كه چۆنه؟
سدیق له‌تیف:” ئێمه یاریگاى سه‌ره‌كیمان ته‌نها بۆ فێربوونه نه‌ك بۆ پێشبڕكێ و باز هه‌ڵدان كه رووبه‌ره‌كه‌ى (35م × 45م)، به‌ڵام له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێشبڕكێ ئه‌نجام بده‌ین یاریگاكه‌مان به‌شێوازى یاسای وه‌ك یاریگاكانی تر‌ى جیهان گه‌وره ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها یاریگاى دووه‌م (35م × 35م) ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه یاریزانن و شاره‌زان له یاریه‌كه”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ئیش و كارى ئێوه ته‌نها بۆ بوارى وه‌رزشه یان بواره‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه؟
سدیق له‌تیف:” ئێمه به به‌رده‌وامى ده‌رگاى یانه‌كه‌مان واڵا كردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت چالاكى ئه‌نجام بدات به تایبه‌تى كه هونه‌رمه‌ندێكى گه‌وره‌ى شارى سلێمانى پێویستى به عه‌ره‌بانه و ئه‌سپه‌كانمان بووه بۆ كلیپی گۆرانیه‌كه‌ى ئێمه‌ش هاوكارى بووین، هه‌روه‌ها كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بۆ چالاكی هاوسه‌رگیرییان پێویستیان به ئه‌سپ و گالیسكهكانمان بووه و ئێمه‌ش هاوكارییان بووین، جگه له‌وه‌ى كۆلێجى پزیشكى ڤێترنه‌رى هه‌مه‌هانگى باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌سپ”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) بیرتان له‌وه كردووەته‌وه چالاكییه‌كانتان ببه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان یاخود پاركه‌كان؟
سدیق له‌تیف:” ئێمه به نیازبووین له رۆژى نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا فێستیڤاڵێكى گه‌وره‌ى كەلتورى ئه‌نجام بده‌ین و داوامان له‌و كه‌سانه كرد كه ئه‌سپیان هه‌یه به‌شداربن، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى ئه‌م ڤایرۆسه‌وه نه‌مانتوانى ئه‌و چالاكییه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه له ساڵیادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانیدا ئه‌و فێستیڤاڵه ئه‌نجام بده‌ین”.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









