
کاتانیچی راهێنەری عێراق
SNN Sport
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كاتانیچی سلۆڤینی و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، نیگه‌رانی ناوبراوی ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022ی قەتەر، به تایبه‌تی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی عێراق و به‌رده‌وامی خوله‌كانی ئەو وڵاتانەی کە له گروپی سێیه‌م شان به شانی عێراق یاری دەکەن و ئەوانیش بریتین لە ئێران ، به‌حرەین ، هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” كاتانیچ نیگه‌رانه بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه و خوازیار بوو به سازكردنی پاڵهوانێتییەکی به‌هێزكردن كه بڕیار بوو پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی داهاتوو ساز بكرێت ، ئەمەش بۆ وه‌ستان له سه‌ر ئاستی یاریزانان و بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ” .
هه‌روه‌ها وتی:” راهێنه‌ر به‌دواداچوون بۆ ئاستی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان ده‌كات له میانه‌ی ئاستیان له خوله‌كانی ده‌ره‌وه ، له به‌رامبه‌ردا به ئاگا نیه له سه‌ر ئاستی یاریزانانی ناوخۆ لە وڵاتەکەدا “.
كاتانیچ پێشتر لیستێكی بانگهێشتكردبوو كه له 35 یاریزان پێكهاتبوون له نێویان یاریزانی پیشه‌گه‌ر و ناوخۆی باشی تێدا بوو.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









