
سەنتەری کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ شەممە كۆتا دوو توشبووی كۆرۆنا لە قاوشی نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە، بەوەش نەخۆشخانەکە هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنای لێنەما.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە كۆتا دوو تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق چاكبوونەوە و بەو شێوەیەش لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە قاوشی نەخۆشخانەكانی قەزاكەماندا بوونی نییە، بەڵام تا دوای جەژنی قوربان قاوشی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا بە كراوەیی دەمێنێتەوە بۆ ئەگەری داخڵبوونی هەر تووشبوویەکی نوێ”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بە هەوڵ و دڵسۆزی بەردەوامی پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سەیدسادق توانرا بە خێرایی پێشوازی لەو نەخۆشانە بكرێت كە پێویستیان بە ئۆكسجین و چاودێری چڕی پزیشكی هەبوو، ئەمە جگە لە چەندین توشبوو لە ماڵەكانیان لە ژێر چاودێریدا بوون و چاكبونەتەوە پێویستیان بە ئۆكسجین نەماوە”.
لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی وت: “لەماوەی كردنەوەی قاوشی نەخۆشخانەکەدا زیاتر لە 45 نەخۆش چارەسەریان بۆ كراوە، حەوت نەخۆش رەوانەی سلێمانی كراون، 25 نەخۆشیش بە وەرگرتنی پلازما و چارەسەر چاكبوونەتەوە 11 نەخۆش تەنها بە چارەسەر و چاودێری چاكبوونەتەوە، تەنها دوو نەخۆش لەناو قاوشی نەخۆشخانەی سەیدسادق گیانیان لەدەستداوە، بەڵام كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە خەڵكی سنوورەكەن لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە و سلێمانی و سەیدسادق گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 19 كەس”.
لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، قەزای سەیدسادق یەکێک بوو لەو ناوچانەی کە ژمارەیەکی زۆر کەس تووشی نەخۆشیەکەبوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









