فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت دەبێتە گەورەترین فڕۆكەخانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان

فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت
SNN-عەلی حەمە سەعید
پاش 14 ساڵ لە دامەزراندنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، لە ئێستادا ئەو فڕۆكەخانەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بووەتە یەكەم گەورەترین فڕۆكەخانەی خزمەتگوزاری و راهێنان لە بواری فڕۆكەوانیدا، هاوكات تواندراوە لە بواری كشتوكاڵیدا خزمەت بە كەرتی كشتوكاڵی سنوورەكە بكات.
ئەندازیار نەورۆز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بە SNN ی راگەیاند: “دوای تێپەڕبوونی 14 ساڵ بەسەر دامەزراندنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، بە مەبەستی فراوانتركردن و سودوەرگرتنی زیاتر لە فڕۆكەخانەكە لە بوارەكانی كشتوكاڵ و خزمەتگوزاری شارستانیدا دەستەڵاتداری فڕۆكەوانی عێراقی فڕگەی فڕۆكەخانەكەی بۆ زیاد لە دوو كیلۆمەتر گەورە کردووە كە پێشتر فڕگەی فڕۆكەخانەكە نیوەی ئەو رووبەرەبوو، هاوكات پێشتر درێژی فڕگەی فڕۆكەخانەكە 500 مەتر بوو ئێستا بۆ دوو كیلۆتەر زیادكراوە، هەروەها پانییەكەشی لە 15 مەترەوە فراوانكراوە بۆ 40 مەتر بەوشێوەیەش دەتوانین وەك فڕۆكەخانەیەكی ڕاهێنان سوودی لێوەربگرین”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بووەتە یەكەم گەورەترین فڕۆكەخانە لە بواری خزمەتگوزاری شارستانیدا كە بە دەیان فڕۆكەی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆی لە خۆگرتووە و لە رووداو حاڵەتە نەخوازراوەكاندا خزمەت بە هاووڵاتییان دەكەن، بەڵام لە بورای كشتوكاڵدا تەنها چوار فڕۆكەمان هەیە و بە گوێرەی توانای خۆمان توانیومانە لەو بوارەدا خزمەت بە بواری كشتوكاڵی بكرێت لە ناوچەكەدا.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت ئەوەشی وت “لە ئێستادا ئەكادیمیایەكی زانسی لە بواری فێربوونی فڕۆكەوانی لە فڕۆكەخانەكەماندا سەرقاڵی كردنەوەی خول و راهێنانی تایبەت بەفێربوونی فڕۆكەوانین كە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان تاكە ئەكادیمیایە كە لەوبوارەدا كاربكات، بۆیە لەگەڵ دەسەڵاتداری فڕۆكەوانی عێراقی لەهەوڵی ئەوەداین كە فڕۆكەخانەكە زیاتر فراوانبكەین و بیكەینە جێگرەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە تایبەت لەحاڵەتی نیشتنەوەی هەر فڕۆكەكەیەك كە ڕێگەی پێنەدرێت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە”.



شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









