قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕە سووتاوەکەی هەولێر لەنێوان بەڵێنی دوو پارێزگاردا چارەنووسی نادیارە

وێنەی بازاڕە سووتاوەکە
SNNـ مەودا مستەفا
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت “هەموو هەوڵێکدەدەن جارێکیتر ئەوەی روویدا لەبازاڕی سیمەکە، دووبارە نەبێتەوە، خاوەنی یەکێک لەدوکانەکانیش دەڵێت: “پار ساڵیش هەمان قسەیان کرد، بەڵام ڕاست نەبوو”.
ڕێکان ئیدریس خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی فرۆشتنی جلوبەرگی ژنانە لە بازاڕی سیمەکە بەSNNی وت: “ئەمە دووەمجارە زیانم بەردەکەوێت، پار ساڵ زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلار زیانم بەرکەوت، ئەمجارەش نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار زیان بە دوکان و کەلوپەلەکانم گەیشتووە” دەشپرسێت “کێ قەرەبووی ئەو هەموو زیانەم دەکاتەوە”.
وتیشی: “پار سالیش نەوزاد هادی پارێزگاری ئەوکات هات و کۆمەڵێک بەڵێنی پێداین کەچی هیچی ڕاست نەبوو” دەشڵێت: “ئەمڕۆش فرسەت سۆفی هاتووە دەڵێت رێگە نادەین جارێکیتر رووداوی لەم شێوەیە دووبارە ببێتەوە، پاشی چی، کاتێک هەموو زیانمان بەرکەوت ئینجا دێت و کۆمەڵێک بەڵێن دەدات و دواتر کەس نایبینێتەوە”.
ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری ههولێر دوكانهكانی بازاڕی سیمی گهڕهكی كوردستانی بەسەرکردەوە و رایگەیاند “هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەوەی روویدا دووبارە نەبێتەوە و رێگە لەو ئاگرکەوتنەوەیە بگرین و لیژنەیەکمان پێکهێناوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی بازاڕەکە”.
راشگەیاند “بەرژەوەندی ئەم خەڵکە لەلای ئێمە لەسەرووی هەموو شتێکە هیچ بڕیارێک بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی بازاڕەکە نادەین و هەوڵدەدەین لەزووترین کات خەڵکەکە دەست بەکار و کاسبی خۆی بکاتەوە”.
لای خۆشیەوە سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتی: “هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە شۆرتی کارەبا بووە، چونکە دوکانی وا هەیە سێ کارەبای نیشتمانی ڕاکێشاوە بە نایاسایی و شێوازی دروستکردنی دوکانەکانیش ناڕێکە و دوێنی ئێمە نەماندەتوانی ئۆتۆمبێلەکان ببەینە ژوورەوە، بۆیە نەمانتوانی لەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین” .
بەپێی ئاماری ئەنجومەی بازاڕەکە ژمارەی دوکانەکان 470 دوکانی فەرمییە بە تەجاوزەکانیشەوە دەگاتە 530 دوکان، دوێنێش لە ئاگرەکەدا نزیکەی 300 دوکان سووتاون.
بازاڕی سیمەکە یان بازاڕی حەی سەدام دەکەوێتە نێو گەڕەکی کوردستان لەناوەڕاستی شاری هەولێر و لەکاتی دروستبوونی تاوەکو ئێستا دوو جار سووتاوە، زۆرینەی ئەو کەسانەشی سەردانی ئەو بازاڕە دەکەن خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









