واشنتن پۆست: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی کوژرانی هاشمی دۆخی سیاسیی عێراق دەتەقێنێتەوە

هیشام هاشمی
SNN
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا بەدواداچوونی بۆ لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کردووە سەبارەت بە کوشتنی هیشام هاشمی شیکەرەوەی سیاسی دیاری عێراق و لەوبارەیەوە دەڵێت: “پێشبینی دەکرێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ببێتەهۆی تەقینەوەی دۆخی سیاسیی عێراق”.
رۆژنامەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، زۆرێک لە راوێژکارانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کوژرانی هاشمییەوە تووشی سەرسوڕمان بوون، چونکە ناوبراو کەسێکی نزیکی کازمی بووە، راوێژکارەکان پێشبینی دەکەن کەسانی نزیکی کازمی هاوشێوەی هاشمی تووشی مەترسی ببنەوە، پرسیار لە خۆیان دەکەن: “ئایا کاممان لەدوای هاشمی دەکوژرێین؟”.
راوێژکارێکی کازمیش وتوویەتی: “کوشتنی هاشمی ئاماژەیە بۆ ئەوەی، هەرچەندە لە کازمییەوە نزیکبیت دەکرێت میلیشیاکان دەستیان پێتبگات”.
سەرباری بەڵێنەکانی کازمی بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانەی کە لە کوشتنی هاشمییەوە تێوەگلاون، واشنتن پۆست نوسیویەتی: “نازانرێت کازمی تا چەند بوێری دەکات کاردانەوەی توندی بەرامبەر کوژرانی هاشمی هەبێت، چونکە کازمی دادپەروەری دەوێت بەڵام دەستکراوە نیە”.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەیسی هاشمی بەردەوامی هەیە و دەزگا ئەمنییەکان بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە فەرمانی بە کوشتنی هاشمی کردووە، یاریدەدەرەکانی کازمیش وتوویانە: “پێشبینی دەکرێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رەوشی سیاسیی عێراق بتەقێنێتەوە”.
جیاواز لەوەش، رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی نزیک لە کازمییەوە ئەوەی خستووەتەڕوو: “پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییدا ئەو کەسە دادگایی بکرێت کە هاشمی کوشتووە بە بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی قوڵبکرێت لەبارەی ئەوەی کێ ئەو فەرمانەیداوە و بۆچی”.
شەشی تەمموز هیشام هاشمی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا، کوژرانی هاشمی دەنگدانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی ناوبراو پێشتر لەلایەن گروپێکی حەشدی شەعبییەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









