تهندروستى رێنمایى دهداته هاووڵاتییان بۆ خۆپاراستن لە گەرمای بەتین

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
SNN- سیروان حهسهن
له سنوورى گهرمیان بهپێى پێشبینییهكانى كهشوههوا شهپۆلێكى گهرما ناوچهكهى گرتووهتهوه و لهمڕۆوه به تهواوهتى كاریگهرى شهپۆلهكه دهردهكهوێت و پێشبینیش دهكرێت له ههندێك ناوچهى گهرمیان بۆ 54 پله بهرزببێتهوه.
له ڕاگهیاندراوێكیدا تهندروستى گشتى گهرمیان ئاماژهى بهوهداوه، پلەکانی گەرما لەم ھەفتەیەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە، بەو هۆیەی گەرما زۆر لێکەوتەو کاریگەریی تەندروستیی هەیە بەسەر لایەنی جەستەیی مرۆڤەوە، واباشە ئەم رێنماییە پزیشکیانەی لایخوارەوە هەوڵی جێبەجێکردنی بدەن.
– هەوڵبدە خۆت بپارێزی لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، بەوپێیەی لەمکاتەدا بەرکەوتنەکە زیاترە هەربۆیە کاریگەری لەسەر جەستەو پێست بەتایبەت زۆرە. هەروەها بۆ خۆپاراستن لەم بەرکەوتنانە دەتوانیت جلێک لەبەر بکەی کە ئەستور نەبێت و هاوینە بێت و زۆرتر لە مادەی کەتان پێکهاتبێت، ئەمە سەرباری سودبینین لە کڵاو و چاویلكهى دژەخۆر.
– بەهۆی گەرماوە رێژەیەکی زۆر ئاوی لەشت لەدەست دەدەی، ئەم ڕێژەیەش پێویستی بە قەرەبووکردنەوەیە. بۆیە تادەتوانیت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بخۆرەوە و هەروەها شلە و شلەمەنیش لە ژەمە خۆراکییەکانتدا زیاتر بکە.
– هەوڵبدە کەمتر خۆت ماندو بکەی، چونکە ماندوێتی لەگەڵ گەرمای بەتین سەردەکێشێت بۆ حاڵەت و نەخۆشی دیکە.
– بنەماکانی پاکوخاوێنی زیاتر لە جاران ڕەچاو بکە، بۆئەوەی بەدور بیت لە تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان بەتایبەتی کۆرۆنا و سکچوون و ڕشانەوە کە لەم وەرزەدا زۆرتر بڵاو دەبنەوەو مەترسییەکەشیان بۆسەر جەستە بەهۆی زۆر لەدەستدانی ئاوەوە زیاتر دەبێت.
– مناڵ لەناو ئۆتۆمبیلدا بەجێ مەهێڵەو هەوڵیش بدە کە ئۆتۆمبیلەکەت لەکاتی ڕاوەستان و کوژانەوەیدا دابپۆشی لەبەر خۆر و هەروەها جامەکانیشی قەپات نەکەیت کە بەهۆی ئەو خاڵانەوە پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبیلەکە زۆر بەرز بێتەوەو کێشەو زیانی لێبکەوێتەوە لەسەر جەستەی خۆت و سەرنشینەکانی تر.
– بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، پێویستە زیاتر لە ھەر کەسێک خۆیان بپارێزن و نەچنە بەر ھەتاو و لە شوێنی فێنكدا بمێننەوە، ئەمە سەرباری ئاوخواردنەوەی زۆر و ھەروەھا ئاو بەخۆداکردن لەکاتی بوونی تادا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









