بافڵ تاڵه‌بانى گه‌یشته هه‌ولێر و وهفدى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وهفدى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى گه‌یشته شارى هه‌ولێر.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وهفدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى گه‌یشته شارى هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆببنه‌وه”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌وه په‌یامنێرى SNN ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وهفدى تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان ده‌كه‌ن و ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌و دوو لایه‌نه كه بڕیاره له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌بچێت”.
پێشتر سەعید مەسیفی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سێى هەولێرى یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاندبوو: “لێكنزیكبوونەوەی زۆر هەیە، لە ئێستادا و لە رابردووش‌دا ئەوە روونبووه‌تەوە هەر كاتێك پارتی و یەكێتی تەبابن ئەوا دۆخی هەرێمی كوردستان ئارام و سەقام گیر بووە هەر كاتێكیش پارتی و یەكێتی كێشە و ناكۆكیان هەبێت ئەوان دۆخی ژیانى خەڵك و بازاڕ و تەواوی سێكتەرەكان ئاڵۆز دەبێت و ئێمەش هەمووكات بەرژەوەندی خەڵكمان لا گرینگ بووە”.
بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕواندەکرا سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی نەکەن، به‌ڵام لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ سبەینێ دووشەممە.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له میدیاكان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.
پێشتر ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و یه‌كێتى وتى: “كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر یه‌كڕیزى نیشتیمانى هه‌یه، بۆیه من وه‌ك ئارى هه‌رسین ئاماده‌م ده‌ستى دانه به دانه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ماچ بكه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌ى تێبگه‌ین له‌وه‌ى كه ته‌بایی ئێمه چه‌ند گرنگه و كۆببینه‌وه، ئه‌م میلله‌ته‌ش له‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌روونییه ده‌ربهێنین كه دروستمانكردووه بۆیان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەراورد بە پێشووتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنەئاراوە و پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
وتیشى: “یەكێتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانییان دروستكردووە و هەنگاوی باشی بڕیووە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشكرد: “یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









