نوێنەری ئەمریکا: ناکۆکییەکانی کەنداو زیاد لە پێویست درێژەیانکێشاوە

کۆمکاری عەرەبی
SNN
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت: ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زیاد لە پێویست درێژەیانکێشاوە و داوای لەو وڵاتانە کرد دووبارە متمانە و یەکگرتوویی لەنێوانیاندا بنیادبنێنەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، برایان هوک نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕدا وتی: ” ناکۆکییەکان زیاد لە پێویست درێژەیانکێشا و لە کۆتاییدا زیان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا دەگەیەنێت”.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و ئەو وڵاتەیان بە “پشتیوانیکردن لە تیرۆر” تۆمەتبارکرد. لەلای خۆشیەوە قەتەڕ ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵدا بڕیوین دەیانەوێت سەروەری وڵاتەکەمان لەناوببەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









