پۆلیس لەبارەی جێهێشتنی نامەیەك لە دوای گیانلەدەستدانی بریندارێكی چەكی كیمیایی روونكردەوە دەدات

ئەو هاووڵاتییەی هەڵەبجە کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ هاووڵاتییەك كە برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە بوو لەباخی گشتی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، نامەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە گوایە ئەو هاووڵاتییە لەدوای خۆی بەجێی هێشتووە، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت :” هێزەكانمان چونەتە سەر تەرمەكەی هیچ نامەیەكی پێ نەبووە و نامەكە هیچ بنەمایەكی نییە”، ئێوارەی ئەمڕۆش لەباخی گشتی هەڵەبجە خۆپیشاندانێك بەڕێوەدەچێت.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ لە باخی گشتی هەڵەبجە یەكێك لە بریندارانی چەكی كیمیایی بەناوی ( كاوە حەمە ئەمین) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، دواتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نامەیەك بە خێرایی بڵاوبووەتەوە كە گوایە ئەو كەسە لەدوای خۆی جێی هێشتووە، بەڵام ئەو نامەیە هیچ بنەمایەكی نییە، نازانین كێ بەناوی ئەو هاووڵاتییەوە بڵاویكردووەتەوە، بەداخەوە ئەو هاووڵاتییە لە ژیان نەماوە، نەدەبوو كەسانێكی بێویژدان ئەو نامەیە بەناوی ئەوەوە بڵاوبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو هاووڵاتییە كێشەی خێزانی هەبووە و بەو هۆیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، كاتێكیش هێزەكانمان چونەتە سەر تەرمەكەی هیچ نامەیەكی پێنەبووە و نامەكە هیچ بنەمایەكی نییە”.
هەر دوێنێش لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ SNNی روونكردەوە، كە نەناردنە دەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و خراپی باری دارایی و تەندروستی و دەرونییان هێندەی دیكە دۆخی ژیانی بریندارانی چەكی كیمیایی سەختكردووە بە جۆرێك كە پەنا بۆكاری نەخوازراو ببەن.
وابڕیارە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆش بەشێك لە چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ئاوڕنەدانەوە لە دۆخ و ژیانی هاووڵاتییان و بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بەڕێوەببەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









