هۆشداری دەدرێت لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕخانەكان بەمەبەستی قوربانیكردن

فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات بەهیچ جۆرێك و لە ژێر هیچ پاساوێكدا ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین لە دەرەوەی سەربڕخانەی هەڵەبجە هەستێت بە سەربڕینی ئاژەڵ بە مەبەستی قوربانیكردن، هەر كەسێكیش بە پێچەوانەی ئەمەوە ئاژەڵ سەرببڕێت رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.
ئەكرەم محەمەد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامێتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی قوربان و ئامادەكاری هاووڵاتییان بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بە مەبەستی قوربانیكردن، ئێمە لە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئامادەكاری و ڕێكاری تایبەت بە رۆژانی جەژن و شێوازی قوربانیكردنی هاوڵاتیان ئامادەكردووە، بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی گشتیدابێت و چەند كەسێك لەبەر بەرژەوەندی خۆیان زیان بە بەرژەوەندی گشتی نەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەساڵانی رابردوودا جۆرێك لە نەرمیمان بەرامبەر بەهاووڵاتییان نواندبێت لە سەربڕینی ئاژەڵ لە كۆڵان و ماڵەكانی خۆیاندا و نەیان بردبێتە سەربڕخانەكان بۆ ئەوە بووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاراد نەبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ پاساوێكدا ڕێگە نادەین هاووڵاتییان لەدەرەوەی سەربڕخانەكان ئاژەڵ بە مەبەستی قوربانیكردن سەرببڕن، چونكە لەڕووی تەندروستی و پیسكردنی ژینگەوە زیانی زۆری هەیە”.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو “هەر كەسێك پێچەوانەی رێنماییەكانی ئێمە ئاژەڵ سەرببڕیت بە دڵنیایەوە رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە، بۆیە دەبێت هاووڵاتییان بۆخۆیان ئەو هۆشیارییەیان هەبێت كە سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕخانەكان جگە لە زیان هیچ سودێكی نابێت بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژانی جەژندا سەربڕخانەكانی سنورەكە دەكرێنەوە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
10كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









