وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێش جه‌ژن هاوكارى به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌ش ده‌كات

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم
SNN – عه‌لی حەمە سەعید
وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم پەیوەندیی بە بەرپرسی رێكخراوى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كات و بەڵێنیان پێده‌دات پێش جەژن هاوكارییان بكات.
مەریوان وەهبی، بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN)وە باسمان لە نیگەرانی كەمئەندامان و خاوەنپێداویستیه تایبه‌ته‌كانى سنووری پارێزگای هەڵەبجە كرد كە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی هاوكاری نەكردوین و كەمئەندامانی سنوورەكەی پشتگوێ خستووە و هەواڵەكە بڵاوبوویه‌وه، كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەكردم و ئەوەی خستەڕوو، كە هەڵەتێگەیشتنێك لەو بابەتەدا بوونی هەیە”.
وتیشى: “هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی ئەوەی پێداین كە پێش رۆژانی جەژنی قوربان لەڕێگەی رێكخراوێكی مرۆییەوە هاوكاری خۆراك و پێداویستی رۆژانی جەژن بگەیەنێته رێكخراوەكەمان بۆ ئەوەی دابەشی بكەین بەسەر خاوەنپێداویستی و كەمئەندامانی سنوورەكەماندا”.
بە وتەی بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە، “لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە حەوت هەزار كەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتی تۆماركراون، بەڵام لەلایەن وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییەوە وەك پێویست هاوكاری نەكراون“.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









