
بهرههم ساڵح، سهرۆككۆمارى عێراق و کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە بهرههم ساڵح، سهرۆككۆمارى عێراق لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە دیدارەکەدا دوا گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیانکردەوە لە پێویستی ھەماھەنگی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەرانی شایستە.
سەبارەت بە بژێوی ژیانی ھاووڵاتییان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ھاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە نێوان ھەردوولا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گەیشتن بە رێگاچارەی کۆتایی، لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتییان بێ جیاوازی.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە پرسە سیاسییەکانی ئەم دواییە کرا و دووپاتکرایەوە لە گرنگی ھاندانی لایەنە سەرەکییەکان بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاوی ھاوبەش بۆ دەرچوون لەو دۆخە چەقبەستووەی ئێستا و ئەنجامدانی چاکسازییە گرنگەکان بۆ خزمەتکردنی خەڵک.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









