وه‌زیری پێشمه‌رگه: ئێستا دۆخه‌كه ته‌واو هه‌ستیاره، ئه‌ركی هه‌مووانه یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین

وەزیری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان
SNN-
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: په‌لامار و له‌شكركێشییه‌كانی سه‌ر سنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی هه‌رێم، وا ده‌خوازێت له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر یهكههڵوێستتر بین.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2020 له‌میانی ئاماده‌بوونی له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: “له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 6 ی ئاسایی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌م، بریتیی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر (دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ره‌وشی ئێستای ناوچه سنوورییه‌كان).
له وه‌ڵامی دۆخی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان باش نییه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی تا پێكه‌وه خاڵی هاوبه‌ش دابنێن به‌ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه، كه بۆته مه‌یدانی چالاكی و كار و كرده‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، وتیشی: “پێشووتر هۆشداریمان داوه، كه پاراستنی سه‌رو ماڵی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی و ئه‌و هێزانه‌یه كه له‌و ناوچانه‌دان.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: “هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی باش چوونه‌ته پێش و له‌هه‌وڵداین هه‌رچی زووه بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
له‌سه‌ر پرسی كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ماوه‌ی ساڵێكی ئه‌ركماندا كاری زۆر و قسه‌ی كه‌ممان كردووه، هه‌ر له‌رێكخستنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی نوێی لیواكان، نه‌هێشتنی ئابوونه‌ی حیزبی، ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای سیاسی و به‌دیسپلین كردنی ئه‌ركی سه‌ربازی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت و له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ناو یاسای چاكسازی په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌به‌رامبه‌ر په‌لامار و پێشێلكارییه‌كانی سه‌رسنوور، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: “به‌پێی مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به رێگریكردن له هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌ك كه ده‌كرێته سه‌ر سنووره‌كانی”.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یەنین، دراوسێتی وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن و ئاشتیی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بێت.
له‌م ڕووەشهوه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی بۆ كێشه و گرفته‌كان كردووه.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، جێگه‌ی داخه له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كان خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی و وێڕای زیانی گیانی زۆر، به‌هه‌زاران خه‌ڵك ئاواره بوون و به‌سه‌دان گوند و دێهات وێرانكراون، سه‌ڕه‌رای سووتانی پوش و پاوانی هاوڵاتیان، بۆیه هه‌رچی زووه پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕبخات تا به‌ر به‌و وێرانكارییه بگیرێت و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیشی كرده‌وه، چه‌ندینجار به به‌رپرسانی په‌كه‌كه راگه‌یاندراوه، چیتر بیانوو نه‌ده‌ن بهتوركیا و له‌و ناوچانه دوور بكه‌ونه‌وه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌زه‌ره‌ر و زیانی گوندنشینان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێته‌وه، هیواشی خواست له‌بری زمانی چه‌ك، زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و شه‌ڕ و ماڵوێرانی له وڵاتی ئێمه و هه‌موو لایه‌ك دوور بخرێته‌وه.
له‌كۆتاییشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه، په‌لامار و له‌شكركێشییه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پڕۆسه‌ی ته‌عریبی ناوچه كوردییه‌كان، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی، هه‌رێمه‌كه‌مان له‌مه‌ترسیدایه و وا ده‌خوازێت هه‌مووان له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی باڵای نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی دابین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی مه‌ترسیداری ئێستای هه‌رێمی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەخت و دژوارە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









