کەرکوک.. لەلایەن ژنێک و کوڕەکەیەوە لەشفرۆشی بەژمارەیەک کچ کراوە

دوو لەقوربانیانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە
لەکەرکوک ماڵێک ئاشکرابوو کاری لەشفرۆشی تێدا ئەنجامدراوە، پۆلیس دەڵێت “لەکاتی هەڵکوتانە سەر خانووەکە، دوو لەکچەکان بەزنجیر بەسترابوونەوە و پێشتر لەباندی دیکە کڕدراون”.
لەکەرکوک ماڵێک ئاشکرابوو کاری لەشفرۆشی تێدا ئەنجامدراوە، پۆلیس دەڵێت “لەکاتی هەڵکوتانە سەر خانووەکە، دوو لەکچەکان بەزنجیر بەسترابوونەوە و پێشتر لەباندی دیکە کڕدراون”.
سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بەSNNی راگەیاند: شەوی رابردوو دوای ئاگادارکردنەوەمان لەبوونی خانوویەک کە بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردەهێنرێت، چوینە سەریان و پێنج کچ لەماڵەکەدا بوون کە تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 16 ساڵ بووە.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، دووان لەکچەکان بەزنجیر بەسترابوونەوە لەنێو ماڵەکەدا کە کەوتووەتە گەڕەکی نەسر، سێ کچەکەی تریش هەر یەکێکیان لەژوورێکدا دەرگایان لەسەر داخرابوو.
سەرچاوەکەی پۆلیس وتیشی: “کچەکان هەر یەکێکیان خەڵکی شارێکن و لەماوەی رابردوودا لەلایەن باندەکەی کەرکوکەوە کڕدراون و هێنراون و لەشفرۆشییان پێوە کراوە”.
ئاشکرایکرد، باندەکە بریتین لە ژنێکی بەتەمەن کە تەمەنی نزیکەی 62 ساڵە لەگەڵ کوڕێکی و کەسێکی دیکە وەکو شۆفێر کاری کردووە لایان، تەنها ژنەکە دەستگیرکراوە و کوڕەکەی و شۆفێرەکە هەڵاتوون.
بەپێی زانیارییەکانی SNN خاوەن ماڵەکە ناوی (هـ . ع)یە و لەدایکبووی ساڵی 1952 ە و کووڕەکانی کە ڕایانکردووە ناویان (ع) و (ع)ە و هەڵاتوون.
هەر بەپێی زانیارییەکانیSNN ئەو 5 کچە کە کاری لەشفرۆشییان پێوە کراوە، ناسنامەکانیان بریتین لە (ا.ح) لەدایکبووی 1994 و (ا.ه) لەدایکبووی 1997 و (س.ل) لەدایکبووی 1997 کە هەرسێکیان خەڵکی شاری بەغدان.
دوو کچەکەی دیکە ناویان (ن.م)ە و لەدایکبووی 2002ە و (د.خ) ن کە لەدایکبووی 1992ە و خەڵکی شاری کەرکوکن، لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکە، (س.ل و ن. م) بە زنجیر بەستراونەتەوە و ئەشکەنجە دراون بەهۆی پابەند نەبوون بەفەرمانی خاوەن ماڵ، چونکە بە پارە کاری لەشفرۆشییان پێوە کراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









