
ئەلیکساندەر لۆکاچینکۆ
SNN-
سەرۆکی بیلارووسیا رایگەیاند “تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، نیشانەکانم تێدا دەرنەکەوتووە، بەڵام دۆخم جێگیرە، لەکاتێکدا پێشتر دەیوت کۆرۆنا راست نییە و لێی ناترسم”.
ئەلیکساندەر لۆکاچینکۆ لەکۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی وڵاتەکەی وتی: “بێ ئەوەی پێی بزانم تووشی کۆرۆنا بووم، چونکە هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەم تێدا دیاریی نەداوە”
وتیشی: “وەک پێشتر باسم کردووە، زیاتر لە 97٪ی هاووڵاتیانی وڵاتەکەم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاکیشبوونەتەوە بێئەوەی نیشانەکانیان تێدا دەربکەوێت”.
لە لێدوانێکیدا مانگی ئازاری ئەمساڵ سەرۆکی بیلاروسیا لە یاریگایەکی هۆکی سەر سەهۆڵدا رایگەیاند “ئێمە ڤایرۆسمان لێرە نییە، هیچ ڤایرۆسێکم نەدی لە ئاسماندا بفڕێت، ئایا ئێوە بینیووتانە”.
بیلارووسیا یاخود رووسیای سپی یەکێکە لەو وڵاتانەی هیچ ڕێوشوێنێکی قەدەغەکردنی هاتووچۆی دژی کۆرۆنا جێبەجێنەکردووە پێشتر.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









