ئه‌مریكا سزاى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى دا كه پاڵپشتى ماددى داعش ده‌كه‌ن له توركیا و سوریا

چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: سزاى سه‌پاندووه به‌سه‌ر دوو كه‌سایه‌تیدا به تاوانى هاوكارى ماددى و مه‌عنه‌وى داعش له توركیا و سوریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، “به تاوانى هاوكاریكردنى ماددى و مهعهنهوى سزاى سه‌پاندووه به‌سه‌ر عه‌لى فاروق حه‌مود، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییه هه‌ستاوه به گواستنه‌وه‌ى پاره بۆ چه‌كدارانى داعش له‌ناو سوریا، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش هاوكارى ماددى كردون، هاوكات سزا سه‌پێنراوه به‌سه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین راوى، كه رێكخه‌رى كاره ماددییهكانى داعشه له توركیا”.
سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیيه له كاتێكدایه كه نزیكه‌ى سێ ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنى بڕیارى رووخانى خه‌لافه‌تى داعش تێپه‌ڕیووه كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئه‌م گروپه تاوه‌كو ئێستاش له چالاكییه‌كانیان له عێراق و سوریا به‌رده‌وامن.
چالاكییه ناوبهناوهكانى داعش و چالاكبوونهوهى دووباره‌ى شانه نووستووه‌كانى ئه‌و گروپه له سوریا و عێراق وایكردووه كه ئه‌مریكا مه‌ترسى خۆى له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و گروپه نه‌شارێته‌وه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه مانگى رابردوو مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته وتى: “چالاكبوونهوهى داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان، به‌تایبه‌تى له‌و دۆخه سیاسى و ئابوورییه‌ى كه ئێستا جیهان تێیكه‌وتووه به‌هۆى كۆرۆنا و ئاڵۆزبوونى به‌شێك له هاوكێشه سیاسییه‌كانه‌وه”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









