وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕە پارەیەكمان بۆ پشکنین لە خاڵە سنوورییەكان دیاری نەكردووە

هاووڵاتییەک کە پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت
SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “وەک وەزارەت هیچ بڕە پارەیەكمان بۆ پشكنین و تەعقیمكردن لە خاڵە سنوورییەكان دیاری نەكردووە” دەشڵێت: “ئەوەی ئێمە لە لایەنە پەیوەندیدارەكان داوامانكردووە، جێبەجێكردنی رێنمایی تەندروستی بووە” .
محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە ئاگاداری ئەوە نین لە خاڵە سنوورییەكان بۆ هەر پشكنین و تەعقیمكردنێک چەند پارە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، داوای وەرگرتنی پارەمان نەكردووە.
وتیشی: “ئێمە وەكو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوامان لە لایەنی جێبەجێكار كردووە بۆ ئەوەی تەنیا رێوشوێنی تەندروستی بگرنەبەر لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی تەواو دراوەتە ژووری ئۆپراسیۆنەكان بۆ دیاریكردنی نرخ و شێوازی رێنماییەكان”.
باس لەوە دەکرێت لەگەڵ كردنەوەی سنوورەكان بە رووی بەشێک لە هاووڵاتییان، لە ئێستادا هەر هاووڵاتی و شوفێرێك بۆ تەعقیمكردن بە مەوادی دیتۆڵ لە خاڵە سنوورییەكان بڕی 10 هەزار دیناری عێراقییان لێوەردەگیرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









