پڕۆژهیەکى كه‌لار كاره‌كانى راده‌گرێت و به‌شداربووانیش ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن

وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له كه‌لار دواى دواكه‌وتنى یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر واده‌ى ته‌واوبوونى، جارێكى دیكه كاره‌كانى راده‌گرێت و به‌شداربووانیش ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن. لایەنی ئیداریش ده‌ڵێت زیاده‌ڕۆیى كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌مپه‌رى بۆ دروستنه‌كراوه.
پڕۆژه‌ى لانه ستى له كه‌لار كه له 300 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون پێكدێت بڕیار بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاره‌كانى ته‌واوبێت و راده‌ستى به‌شداربووانى بكرێت، به‌ڵام دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ش هێشتا كاره‌كانى ته‌واو نه‌بووه و له ئێستاشدا كاره‌كانى راگرتووه و بووه‌ته هۆى نیگه‌رانى زۆرى به‌شداربووان.
لەبارەی هۆکاری راگرتنی پڕۆژەکە لێدوانی دژ بەیەک دەدرێت، لە روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كۆمپانیاى ڕووناكى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌ى لانه ستى بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەم پڕۆژەیە بە پرۆژەیەکی گەورە ئەژمێردرێت بۆ ئیدارەی گەرمیان و ھاووڵاتییانی گەرمیان لەڕووی نرخ و بەرزی کواڵیتیەوە، دەبوو ھەموویان بەجێگەی شانازییان بۆ خۆیان بزانیایە ھەر لە ئیدارەی گەرمیان و وەبەرھێنانی گەرمیان و شارەوانی کەلار و قایمقامیەتی کەلارەوە، بەڵام مەخابن وانەبوو بۆیە بەھۆی شکاندنی شکۆ و رێز لە لایەن ئەو لایەنه حکومییانهوه، بڕیارماندا پڕۆژەکە رابگرین کە ئەمە کارێکە پێچەوانەی گشت یاسا و رێنمایەکانی وەبەرھێنانە”.
تا کێشەکانمان چارەسەر نەکرێت دەست بە پڕۆژەکە ناکەینەوە
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: ھەتا ئەوکاتەی ھەموو ئەو گرفت و لەمپەڕانه لەبەردەم کۆمپانیاکەمان نامێنن پڕۆژەکە بە راگیراوی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ھەموو لایەک ئاگاداربن، داواش لەدەستەی وەبەرھێنان و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەکەین چارەسەری گرفتەکان بکەن چونکە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان ھەلی کار دەڕەخسێنن و خزمەتی گەورە بە هاووڵاتییان دەکەن.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌ى لانه ستى له كه‌لار ده‌ستكارى سایت و پلانى كراوه و زیاده‌ڕۆیى كراوه له نه‌خشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى كه بۆ پڕۆژه‌كه دانراوه و بڕیاربووه به‌و شێوه‌یه دروستى بكات، به‌ڵام گۆڕانكارى تێداكردووه.
ئیدارەی گەرمیان چاوەڕێی کۆمپانیاکە دەکات گرفتەکانی بخاتەڕوو
وتیشى: به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى گرفته‌كان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌وه، هه‌رچه‌نده لایه‌نى كۆمپانیا بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌كه كرابوو، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارى بكه‌ن، داوا له لایه‌نى وه‌به‌رهێنان كرا گرفته‌كان بخرێته‌ڕوو بۆیه ئێستا چاوه‌ڕێى راپۆرتى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم رایگه‌یاند: وه‌كو لایه‌نى ئیدارى كاروبارى پڕۆژه‌كه‌یان ڕانه‌گرتووه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و زیادهڕۆیەى كردوویه‌تى لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت و كۆمپانیا ده‌توانێت ئیشوكارى خۆى بكات.
پێشتر له‌سه‌ر دواكه‌وتنى پڕۆژه‌كه چه‌ندینجار به‌شداربووانى گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و سكاڵایان بردووه‌ته لاى لایه‌نی ئیدارى و په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنووره‌كه، به‌ڵام وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن هێشتا پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌كراوە.
بەشداربووان بەشێکیان کرێچین و دەیانەوێت رۆژێک زووتر پڕۆژەکەیان تەواوبێت
عه‌باس حه‌مزه به‌شداربوویه‌كى پڕۆژه‌كه به SNNی راگه‌یاند: پڕۆژه‌كه هێشتا زۆرى ماوه ته‌واوبكرێت و ئه‌مڕۆ كه كۆمپانیا كاره‌كانى راگرتووه له راستیدا ئه‌وه جێگاى نیگه‌رانییه، چونكه وه‌كو به‌شداربووان ده‌مانه‌وێت رۆژیك زووتر ته‌واو بێت وه‌ریان بگرێنه‌وه چونكه زۆربه‌مان له خانووى كرێداین.
وتیشى: به‌شداربووان له جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه رازى نین، چونكه له ئێستاشدا كه له قۆناغى كۆتایدایه بۆ هه‌ر بلۆكێك كه تیروپشك ده‌كات پاره‌ى قیستى كۆتایی بۆ وه‌رگرتنى كلیل وه‌رده‌گرێت و بڕه‌كه‌ى نزیكه‌ى سێ هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام خانووه‌كانیش ته‌واونه‌بووه كێشه و گرفتى زۆره و بۆیه ئێستا به‌شێكیش له به‌شداربووان ئاماده‌نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات.
ئه‌و به‌شداربووه‌ى پڕۆژه‌كه راشیگه‌یاند: پێشتر زۆر نیگه‌رانى و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام سوودى نه‌بووه و كۆمپانیا ئیشوكاره‌كانى زۆر دواكه‌وتووه له‌و مۆڵه‌ته یاساییه‌ى كه له كاتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌كه بۆى دیاریكراوه.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








