
جواد و حەسەن نەسڕوڵا
SNN
بە گوێرەی میدیای عەرەبی، کوڕێکی حەسەن نەسڕوڵا لە بەغدا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبووە.
رۆژنامەی (جەریدە)ی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەک لە سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردووەتەوە: جواد حەسەن نەسڕوڵا کوڕی سەرۆکی رێکخراوی حزبوڵای لوبنانی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبووە، لەکاتێکدا کە لە بەغدا بووە و پەیامێکی باوکی پێبووە بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
بە گوێرەی رۆژنامەکە، جواد نامەیەکی نهێنی حەسەن نەسڕوڵای باوکی پێبووە بۆ فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و دواتریش سەردانی بەغدای کردووە بۆ گەیاندنی نامەیەک بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی.
ئەمە لەکاتێکدایە جواد حەسەن نەسڕوڵا لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە و لەلایەن ئەو وڵاتەوە تۆمەتبارکراوە بەوەی “پیلانی هێرشی دژ بە ئیسرائیل داڕشتووە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









