مەسرور بارزانی: هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN–
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “حکومەت لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان” دەشڵێت: “لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:
بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین . ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەترە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست، متمانەیان بە حکومەتی هەرێم هەبێت کە لە هەوڵێکی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . بەو هیوایەی لە دوای جەژن ، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت .
ئومێدەوارم بە پشتیوانیی هەموو لایەک، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەکانی داهاتوو ، لە دۆخێکی لە بارتردا بەسەر ببەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









