مهڵبهندى 3ی یهكێتی له ههولێر: بهڕێوهبهرایهتى تهندروستى هاوكارییهكهى ئێمهى قبوڵ نهكرد

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
كهمێك لهمهوبهر نووسینگەی رۆژنامەوانی لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان له ھەولێر روونکردنەوهیەکی بڵاوکردەوە و رایگهیاند: ئامادەیی خۆمان نیشاندا بۆ گەیاندنی 200 بوتڵی ئۆکسجین به نەخۆشخانەی ڕزگاری و تەندروستیی هەولێر، بەڵام بەداخەوە ئامادەنەبوون هاوکاریەکە وەربگرن.
له روونكردنهوهیهكهدا كه ئهمڕۆ پێنجشهممه بڵاوكراوهتهوه هاتووه، ” بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هاوکاری خەڵک و هاوشارانی خۆمان بکەین ئەوە کەمترین خزمەتە کە ئێمە پێشکەشی نەخۆشان و دانیشتووانی هەولێری بکەین”.
له روونكردنهوهكهدا ئهوهشهاتووه، “لە کاتی ئاگاداربوونمان لە هەبوونی کێشەی ئۆکسجین لە نەخۆشانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر، وەک ئەرکی سەرشانمان لە مەڵبەندی 3ی هەولێری (ی.ن.ک) بەرامبەر بەو شارە و نەخۆشەکانی، ئامادەیی خۆمان نیشاندا بۆ گەیاندنی 200 بوتڵی ئۆکسجین بەشێوەی بوتڵ یان بەشێوەی ئۆکسجینی شل بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و تەندروستیی هەولێر، بەڵام بەداخەوە دواتر وەڵامی پەیوەندیيەکانیان نەدایەوە و ئامادەنەبوون هاوکاریەکە وەربگرن”.
له روونكردنهوهكهدا نووسینگەی رۆژنامەوانی لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ھەولێر ئهوهشى خستووهتهڕوو، “ئەگەر ئێوە دەتوانن کێشەکە چارەبکەن و کەموکوڕیيەکان چارەبکەن و نەخۆش لەبێ ئۆکسجینی نەمرێت، ئێمە دەستخۆشیتان لێ دەکەین و زۆر سوپاستان دەکەین ، ئەگەر نا ئێمە بەشێکین لەو شارە و بەئەرکی خۆمانی دەزانین هاوکاری خەڵک و هاوشارانی خۆمان بکەین ئەوە کەمترین خزمەتە کە ئێمە پێشکەشی نەخۆشان و دانیشتووانی هەولێری بکەین”.
له كۆتاى روونكردنهوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، “نیگەرانین لەوەی روویداوە و هیوادارین دەستی هاوکاری لە هەموو لایەک قبوڵبکرێت و هەمووان خزمەتی ئەو شارە بکەین”.
بەپێی بەدواداچوونێكی SNN دەركەتووە “نزیكەی سێ ساڵە كارگەی دروستكردنی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەكاركەوتووە، بۆ چاكردنەوەی پێویستی بە 17 ملیۆن دینارە، بەڵام نەكراوە، كەچی ئۆكسجین لە سلێمانییەوە دێت، بۆ هەر تەنكەرێك 5 ملیۆن دینار لەسەر حكومەت دەكەوێـت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









