لیژنهیهك بۆ لێكۆڵینهوه له رووداوهكهى ئهمڕۆى نهخۆشخانهى رزگارى پێكهێنرا

كهسوكارى نهخۆشانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نهخۆشخانهى ڕزگارى له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگهیهنێت: دوابەدوای ئەو رووداوەی كە لە نەخۆشخانەی رزگاری روویدا وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوهبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ ئەوەی بەدوادچوون بكەن بۆ هۆكاری نەمانی ئۆكسجین بەو شێوه كتوپر.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند: “لایەنە پەیوەندیدارەكان لیژنەیەكیان بۆ بەدواداچوون لە هۆكاری سەرەكی رووداوەكە پێكهێناوە لە ئێستاشدا دۆخەكە لە نەخۆشخانە ئاسایی بووهتەوە”.
كاتژمێر 4:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر كە تایبهتكراوە بە نەخۆشی كۆرۆنا ئۆكسجین نەماوە بە وتەی كەسوكاری ئەوانەی نەخۆشیان هەبووە لە نەخۆشخانەكە ، “چەندين كەس بەهۆی نەمانی ئۆكسجین گیانیان لەدەستداوە”، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش رەتیدەكاتەوە كەس بەهۆی نەمانی ئۆكسجین گیانی لەدەستدابێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









