ئامارى رۆژانه: 11 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 368 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، 78 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 11 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند: “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 368 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، 78 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 11 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌دواى راگه‌یاندنى ئامارى رۆژانه‌ى كۆرۆنا وه‌زیرى ته‌ندروستيى هه‌رێم باسى ئه‌و كێشه‌یه‌ى كرد كه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له شارى هه‌ولێر روویدا و وتى: “ئێمه له‌گه‌ڵ روودانى كێشه‌كه‌وه له‌سه‌ر خه‌تین، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆى نه‌مانى متمانه‌ى هاووڵاتییه‌وه گهورهتركراوه”.
وتیشى: “رۆژانه به بڕى 10 ملیۆن دینار ئێمه ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى ده‌كڕین، له ئێستاشدا زیاتر له 200 نه‌خۆش له‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌ژێر ئۆكسجیندان، له‌به‌ر ئه‌وه قورسه ئه‌و ئۆكسجینه به‌شبكات كه به‌رهه‌مده‌هێنرێت”.
له‌باره‌ى مردنى نه‌خۆشانى كۆرۆنا به‌هۆى نه‌بوونى ئۆكسجینه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیچ نه‌خۆشێك به‌هۆى نه‌بوونى ئۆكسجینه‌وه گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه”.
وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم له‌باره‌ى خۆپارێزى هاووڵاتییانه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه :”پێویسته هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن له جه‌ژنى قورباندا، چونكه ئاماره‌كانى تووشبوون و مردن رۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕۆن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “80٪ى تووشبووانى كۆرۆنا هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه له‌به‌ر ئه‌وه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى تا ئێستا تووشنه‌بوون پارێزراو بن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









