فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە گەشتە ئاسمانییەکان کردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فۆتۆ: سایتی رەسمیی فڕۆکەخانەکە
SNN-
فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020 بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە و داوا لە گەشتیاران دەکرێت لەکاتی چوون بۆ فڕۆکەخانە رێنماییەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێبکەن.
هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بە راگەیەنراو مەرجی گەشتکردنی گەشتیارانیان بڵاوکردەوە و دەڵێن “دەبێت پشکنینی جۆری (PCR) بکرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەم شێوەیەی خوارەوە دەستی بە گەشتەکان کردۆتەوە:
– گەشتیاران دەبێت پێش 48 کاتژمێر لە گەشتەکەیان پشکنینی PCR ئەنجامبدەن و نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.
– هەر كەسێك لە دەرەوەی عێراقەوە بێتە فڕۆكەخانەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشكنینی “PCR”ی بۆ دەكرێت.
هاوکات فڕۆکەخانەی نوێودەوڵەتیی هەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی چوون و هاتنی گەشتیارەوە بڵاوکردەوە بەمجۆرەی خوارەوە:
– پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانە.
– بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری (PCR)ـە.
– پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بەو ھێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.
– پشکنینەکان، بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکووک، تەنیشت کۆلێژی زانست، ئەنجام دەدرێن.
-ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری و(PCR) لە ماوەی 48 کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لەکاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچووەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.
– پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕ بکەنەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.
– ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی 14 رۆژ) نایانگرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









