تاهیر عەبدوڵا: هەر گەشتیارێک ڤیزاکەی لە جۆری (C)یە بۆی نییە گەشت بکات

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
SNN- هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت: “ئەو کەسانەی ڤیزای شنگنیان هەیە و لە جۆری (C)یە توانای گەشت کردنیان نییە بۆ وڵاتانی دیکە جگە لە تورکیا کە ئاساییە گەشتیار لای ئێمەوە بە هەموو جۆرە ڤیزایەک سەردانی تورکیا بکات”.
تاهیر عەبدوڵا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “سەرەتا فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە و نەجەف لە 27ی تەمموز دەستیان کرد بە گەشت و ئێمەش ئەمڕۆ دەست بە گەشت دەکەینەوە کە رۆژی 28ی تەمموز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڕیاری لێدرا”.
وتیشی: “ئاگاداری هەموو کۆمپانیاکانی رێکخستنی گەشتمان لە کوردستان کردۆتەوە تا رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکات بەسەر گەشتیارەکانی خۆیاندا”.
ئاماژەی بەوەشدا “گەشتیار پێویستە لەسەری 4 کاتژمێر زووتر بێتە ناو فڕۆکەخانە بۆ پشکنینی تەندروستی و ئاسایشی و پاککردنەوەی جانتاکانی و بێ دەمامک و دەسکێش کەس ناکرێتە ژوورەوە”.
هێمای بۆ ئەوەشکرد “پێویستە گەشتیار هەموو رێنماییەکانی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی رێکخەری گەشتەکەیەوە پێبدرێت و پشکنینی PCR ی کردبێت پێش ئەوەی بێتە ناو فڕۆکەخانەوە”.
راشیگەیاند “ئەو کەسانەی لە ئەوروپا یان لە دەرەوەی هەرێمەوە دێن، تیمی تەندروستیی سلێمانی پشکنینی بۆ دەکات و دەبێت بەڵێننامە بدات تا دەرچوونی ئەنجامەکەی، لە ماڵ نەیەتە دەر”.
وتیشی: “ئەو کەسانەی ڤیزای شنگنیان هەیە و لە جۆری (C)یە، توانای گەشت کردنیان نییە جگە لە تورکیا کە ئاساییە گەشتیار لای ئێمەوە بە ڤیزا سەردانی تورکیا بکات”.
وتیشی: “ئەمشەو سێ گەشتی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێت کە لە تورکیا و قەتەرەوە دەبێت”.
بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕینی شارستانیی عێراق لە 16ی ئازاری ئەمساڵدا گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









