كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق: ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته

سێ هاووڵاتى ده‌نگده‌رى عێراقى | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند: ئاماده‌ین رۆژى 6ى حوزه‌یرانى 2021، وه‌ك ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دیاریكردووه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌به‌رین.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكردووه، “وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانى ئێمه به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانى عێراق و ئه‌و قوربانیانه‌ى كه بوونه هۆكارى دروستبوونى ئه‌م دۆخه سیاسییه نوێیه، له‌ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌و رۆژه‌ى كه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌ستنیشانى كردووه”.
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند مه‌رج و رێوشوێنێكى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان داناوه كه بریتین له:
یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كه به زووترین كات تێبپه‌ڕێنێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌كى یاسایی بدرێت به هه‌ڵبژاردنه‌كه.
دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێویسته مادده‌ى جێگره‌وه‌ى مادده‌ى 3 له فه‌رمانى ژماره 30 ساڵى 2005 جێگیر بكه‌ن.
سێیه‌م: حكومه‌تى عێراق بودجه‌ى پێویست دابین بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رابسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكارى پێویست بۆ كاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
چواره‌م: كۆمسیۆن داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات كه هاوكارى عێراق بكه‌ن و رێكارى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى بێ خه‌وش به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “له‌دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌م مه‌رج و رێكارانه ئێمه ئاماده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌به‌رین”.
دوێنێ هەینی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام دەدرێت“، بەڵێنیشیدا كە “هەموو پێداویستییەكانی هەڵبژاردنەكە ئامادە بكەن و پابەند دەبن بە دابینکردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکان”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









