كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى: ئاماده‌ین رۆژانه 100 بوتڵ ئۆكسجین بنێرین بۆ هه‌ولێر

كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى داكشانى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى له ئێستادا به‌رهه‌مى ئۆكسجینمان زیاد له پێویستى خۆمانه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر داوا بكه‌ن ده‌توانین رۆژانه 100 بوتڵ بنێرین بۆ هه‌ولێر”.
شۆڕش به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى سلێمانى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و له ئێستادا ژماره‌یه‌كى كه‌متر له نه‌خۆش پێویستیان به ئۆكسجینه، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش رێژه‌ى ئۆكسجینمان له پێویستى خۆمان زیاتره”.
وتیشى: “ئێمه ئه‌و ئۆكسجینه‌ى كه لێمان زیاده ده‌ینێرین بۆ، هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق، پێنجوێن و شاره‌كانى تر، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ 50 بوتڵ ئۆكسجینمان ناردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كۆیه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئاماده‌ن ئۆكسجین بنێرن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له هه‌ولێر، ئاشكرایكرد: “ئێمه تواناى به‌رهه‌مهێنانمان رۆژانه 200 بوتڵه له ئێستادا، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر پێویستیان پێى بێت و داوا بكه‌ن به خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانین رۆژانه 100 بوتڵیان بۆ ره‌وانه بكه‌ین”.
له ماوه‌ى دوو رۆژدا دوو جار كێشه‌ى كه‌مى و نه‌مانى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر كه تایبه‌ته به تووشبووانى كۆرۆنا و 230 نه‌خۆشى تێدایه دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه كه‌سوكارى نه‌خۆشانى كۆرۆنا ناچاربوون له ده‌ره‌وه ئۆكسجین بكڕن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









