4 تیرۆریست ده‌ستگیر كران كه ویستوویانه له جه‌ژندا ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن

وێنە: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دیاله چوار تیرۆریستیان دهستگركرد كه سه‌رقاڵى دروستكردنى بۆمبى چێنراوبوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له كۆتایی جه‌ژنى قوربان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له هێزه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دیاله ده‌ستكه‌وتووه، “به‌شى هه‌واڵگرى هێزه ئه‌منییه‌كانى دیاله توانیویانه زانیارى كۆبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر گروپێكى چوار كه‌سى له قه‌زاى میقدادییه سه‌ربه پارێزگاى دیاله كه سه‌رقاڵى دروستكردنى بۆمبى چێنراو بوون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و گروپه كه له ماڵێكدابوون له میقدادیه له نزیك به‌عقوبه، له كاتێكدا كه سه‌رقاڵى دروستكردنى بۆمبى چێنراوبوون ده‌ستگیر كراون”.
هێزه ئه‌منییه‌كانى دیاله ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه، “ئه‌و چوار كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراون، دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه ویستوویانه، پێش كۆتایهاتنى جه‌ژنى قوربان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌و بۆمبانه‌ى كه دروستیان كردوون بیته‌قێننه‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









