
ڕەنگین مەحمود، كارمهندى كارگهى نانى ههورامى له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی نانەواخانە و كارگهكانى نانی هەورامی، هەلی كاری زیاتریش بۆ ژنانی هەڵەبجە و هەورامان رەخساوە كە لەو نانەواخانانەدا كاربكەن، وەك خۆشیان دەڵێن: “لهو دۆخه داراییه سهختهى كه ئێستا ههرێم تێكهوتووه سهرچاوهیهكى باشه بۆ پهیداكردنى بژێوى”.
دروستكردنی نانی هەورامی نەریتێكی كۆنی كوردەواریی ناوچەی هەورامانە، لە دێر زەمانەوە ژنان لە ماڵەوە بۆ خێزانهكانیان دروستیان كردووه، بەڵام لە ئێستادا شانبەشانی نانی تەنوری و كولێرە و سەمون، چەندین كارگەی نانی هەورامیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان كراونەتەوە و خواستێكی زۆری هاووڵاتییانیان لەسەرە، ژنانیش پشكی گەورەیان بەركەوتووە لە كاركردن لەو كارگانهدا.
ڕەنگین مەحمود، یەكێك لەو ژنانەی كە دروستكردنی نانی هەورامی كردووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خێزانەكەی بە SNNی راگەیاند: “نزیكەی ساڵێك دەبێت لە یەكێك لە نانەواخانەكانی نانی هەورامی لە هەڵەبجە سەرقاڵی كاركردنم و دەتوانم بژێوی ژیانی رۆژانەش بۆ ماڵەوەم پەیدا بكەم، بەو پێیەی كە هاوسەرەكەم بەهۆی نەخۆشیيەوە ناتوانێت كار بكات، هاوكات بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، منیش ناچار بووم بۆ بژێوی ژیانمان كارێك بكەم و كردنەوەی ئەم نانەواخانانەی نانی هەورامیش دەرفەتێكی باش بوو بۆ من و تەواوی ئەو ژنانەی كە هەر لە كۆنەوە سەرقاڵی دروستكردنی نانن”.
وتیشى: “لەم كارگەیهى ئێمەدا هەموو رۆژێك لە كاتژمێر 5:00ى بەیانیەوە دێینە سەر كار و رۆژانە نزیكەی هەزار نان دەفرۆشین، بەهۆی جوانی و بەتامی نانەكە نەك لەناو هەڵەبجە بەڵكو بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمیش خواستێكی زۆری لەسەرە، هیچ جیاوازیەكیش نابینم لەنێوان كاركردنی پیاوان و ژناندا، چ بۆ ئیشی ماڵەوە یاخود دەرەوە، گرنگ هاوكاریكردنی یەكترییە لە بەڕێوەبردنی ژیاندا”.
سەرگوڵ ئەڵاكەرەم، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی كارگەی نانی هەورامی بۆ SNN لهبارهى ئهم جۆره پرۆژه بچووكانهوه وتى: “لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 10 كارگە و نانهواخانهى تایبەت بە دروستكردنی نانی هەورامی دامەزراون و هەلی كاریان بۆ دەیان ژنی سنوورەكە رەخساندووە، لەم كارگەیەی ئێمەدا رۆژانە نزیكەی حەوت كاتژمێر چەند ژنێك كار دەكەن، نان بۆ بەشێك لە هاووڵاتییان و فەرمانگە و سوپەرماركێتەكانی ناو هەڵەبجە و دەرەوە دابین دەكەن، بەجۆرێك رۆژانە لە سێ فەردە ئارد دوو هەزار و 160 نان بهرههم دههێنین، لەم كەرگەیهدا هەر ژنێك 60 نان بە دوو هەزار و 250 دینار دروستدهكات، ئێمەش 10 نانی هەورامى بە هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشین”.
لهبارهى چۆنیهتى گهشهدان به پرۆژهكهى سەرگوڵ ئەڵاكەرەم ئهوهشى خستهڕوو: “سەرەتای كارەكەم بە سێ كارمەند دەستپێكرد، بەڵام بەهۆی زیاتر درێژەكێشانی قەیرانی دارایی و دابەشنەكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا ژمارەی ئەو ژنانەی كە خواستیان لەسەر نانكردن بوو لە كارگەكەماندا گەیشتووەتە نزیكەی 20 كارمەند، رۆژانەش لە كاتژمێر 5:00 بەیانییەوە دەستدەكەین بە كاركردن تا كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ، شانبەشانی دروستكردنی نانی هەورامی نانی جۆش بۆ ئەو كەسانە دروستدەكەین كە داوای دەكەن”.
ئەو سەرپەرشتیارەی كارگەی نانی هەورامی ئەوەشی خستەڕوو: “بوونی چەندین نانەواخانە و سەمونخانە لەناو بازاڕی هەڵەبجە، هیچ كاریگەریگەرییەكی لەسەر بازاڕی ئێمە دروستنەكردووە، چونكە نانی هەورامی كە ئێمە دروستی دەكەین خومرە و سۆدەی تێ ناكرێت، هەڵهاتن و ترشاندنی نییە، لەڕووی تەندروستیەوە زۆر باشە هەر ئەمەش وایكردووە خواستێكی زۆری لەسەر بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








