
دەستگیرکردنی گەنجێک لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە
SNN-
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە سەرنجی گەنجانی وڵات بۆ لای خۆی رابکێشێت، بەڵام ئەو توێژە بە جەستە و هەست و بیر و باوەڕ زۆر لە دیدی حکومەتەوە دوورە وەک لە نوێترین راپرسیدا ئاشکرا کراوە.
دامەزراوەی گەیت ستۆن راپۆرتێکی وردی کردووە و دەڵێت: “هەنگاو بە هەنگاو گەنج لە تورکیا لە دید و ئاڕاستەکانی سەرۆکی ئێستای وڵاتەوە دوور دەکەوێتەوە”.
دامەزراوەی سۆدیف-ی کۆمەڵایەتی ئامارێکی کردووە و دەڵێت: “70٪ی گەنجی وڵات توانای فەراهەمکردنی هەلی کار و تواناکانی خۆیان نییە گەر لە دەسەڵاتەوە نزیک نەبن”.
دامەزراوەکە دەشڵێت: “30٪ گەنج لە تورکیا پێیوایە کە بە ئازادیی توانای را دەربڕینی هەیە و دەتوانێت لە سۆشیاڵ میدیا بە ئارەزووی خۆی قسە بکات”.
ئامارەکانی ئەو دامەزراوانە ئاشکرایانکردووە “330289 کەس لەساڵی 2019 دا تورکیای جێهێشتووە و وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی دیکە بۆ ژیان و دۆزینەوەی کار و لەو ژمارەیەش 40٪ یان تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 34 ساڵیدایە”.
سيرين سيلفين كوركماز بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئیستەنبوڵ بۆ توێژیبەوەی سیاسی دەڵێت: “بێکاریی 25٪ لە تورکیا هەیە و هەموو ئەو لاوانەی بێکارن، ئێستاش پشت بە خانەوادەکانیان دەبەستن بۆ خۆ ژیاندن”.
ساڵی 2019 لە تورکیا 408494 سایت و پێگە لە ئینتەرنێت سانسۆر کراوە جگە لە 7000 ئەژماری تویتەر و 10 هەزار ڤیدیۆ و 6200 پەیج و ئەکاوەنتی فەیسبوک سڕدراونەتەوە.
گەنجێک کە تەمەنی 19 ساڵە لە راپۆرتەکەدا قسەی کردووە و دەڵێت: “هەست ناکەم هیچ پەرۆشییەکم بۆ وڵاتەکەم هەیە، هیچ ئاماژەیەکی ژیانی سادە نابینم، دەچمە ئەوروپا بە یەکجاری و تەنیا بۆ سەردان دێمەوە بۆ تورکیا”.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
حوزهیران 3, 2026ترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









