دوای 16 ساڵ سەرۆکوەزیرانی فنلەندا هاوسەرگیریی لەگەڵ باوکی کچەکەیدا کرد

سانا مارین و هاوسەرەکەی
SNN-
سانا مارین سەرۆکوەزیرانی فنلەندا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “هاوسەرگیریی لەگەڵ باوکی کچە 3 ساڵانەکەیدا کردووە دوای 16 ساڵ لە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵیدا”.
حکومەتی فنلەندا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “بە ئامادەبوونی 40 میوانی رەسمیی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە لە ناو بارەگای ئەنجومەنی وەزیراندا ساز کراوە”.
سانا مارین کە لە زانکۆ کوڕە خۆشەویستەکەی ناسیوە، لە پەیجی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوێتی: “سوپاس کە ئەم چەند ساڵە لەگەڵ مندا بوویت و پشتت گرتم”.
ئەوەشی نووسیوە “تاڵیی و شیرینیی زۆرمان چەشت پێکەوە، لە ئارامی و لە ساتە گەردەلوول ئاساکانیشدا پشتیوانی یەک بووین و دەستمان لەیەک بەر نەدا”.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 30ی تشرینی دووه‌می 2019، ئانتی رینێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی فنله‌ندا به‌هۆی قه‌یرانی مانگرتنی كرێكارانی پۆسته‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، حیزبی سۆسیال دیموكرات، كه گه‌وره‌ترین حیزبی ئه‌و وڵاته‌یه و فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه، سانا مارین، كه وه‌زیری گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فنله‌ندا بوو، كاندید كرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، رۆژی 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2019ش توانی متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
سانا له دایكبووی 1985 و ته‌مه‌نی 34 ساڵه، له ته‌مه‌نی 27 ساڵییه‌وه هاتووه‌ته ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه، به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌نداش بووە گه‌نجترین ژنی جیهان كه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرتبێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









