
پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی ئەوەی كە ژمارەی نەخۆشەكان كەمبووەتەوە ماوەی سێ ڕۆژە هیچ جۆرە پشكنینێكی تایبەت بە كۆرۆنا لە پارێزگاکە ئەنجامنەدراوە.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە ئەنجامنەدراوە بۆ گومانلێكراوانی كۆرۆنا، ئەوەش بەهۆی كەمیی ژمارەی نەخۆشەكان و كەمیی ژمارەی كارمەندانی تاقیگە، كە لەئێستادا بەهۆی جەژنی قوربانەوە لە پشوودان.
دەشڵێت: “ئەگەر لەم ماوەی سێ ڕۆژەی ڕابردووشدا سامپڵ وەربگیرایە لە گومانلێكراوان ئەوا ئەنجامی پشكنینەكان هەر دەكەوتە پاش پشووی جەژن.”
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامنەدانی پشكنینی كۆرۆنا لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا بەو مانایە نایەت ئێمە هیچ رێكارێكارێمان نەگرتبێتەبەر بەرامبەر بەو كەسانەی كە گومانی تووشبوون بە نەخۆشییەكەیان لێدەكرێت، بەڵكو هەر هاووڵاتییەك نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەبووبێت، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراوە بووە و ئەو نەخۆشانەی گومانی كۆرۆنایان لێ دەكرێت لە بەشی دابڕگەی تەندروستی (عزل) داخڵ دەكرێن و لە لایەن پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ئیێشكگرییەوە دەبینرێن و پشكنینیان بۆ دەكرێت.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر باری تەندروستی ئەو كەسانەی گومانی تووشبوون بە كۆرۆنایان لێبكرێت و باری تەندروستییان ناجێگیر بێت ئەوا بە ئامێری سیتی سكان پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئەنجام دەدرێت و نەخۆشییەكەی دەستنیشاندەكرێت و چارەسەری پێویست وەردەگرێت تا ئەو كاتەی ئەنجامی پشكنینەكان دەردەچێت.
د. شاناز نەقشبەندی وتیشی: “سبەینێ سێشەممە جارێكی دیكە دەستدەكەینەوە بە ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









