سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی “داواکارین پەلە بکرێت لە ناساندنی کارەساتی شەنگال وەک جینۆساید”

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 3ی ئاب، لە یادی شەش ساڵەی کارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان، راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایانە پەیوەندیدارەکان دەکات کارەساتی شەنگال وەک جینۆساید لەبەردەم دادگای باڵادا بناسێندرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له شه‌شه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال و جینۆسایدی ئێزدییان، به خه‌مێكی قووڵه‌وه، یادی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان كرا به‌رز راده‌گرین، پشوودرێژی و وره و باوه‌ڕ به ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ كه‌سوكاریان ده‌خوازین و، داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌له بكه‌ن له ناساندنی كاره‌ساتی شه‌نگال وه‌ك تاوانی جینۆساید و، له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی باڵادا، رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و تاوانباره‌كانیان و ئه‌وانه‌ش كه كه‌مته‌رخه‌م و هۆكاربوون بۆ روودانی كاره‌ساته‌كه، به سزا بگه‌یه‌نن.
سه‌رباری گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه و دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رۆژی ره‌شی 3ی8ی2014، هێشتا برینی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان سارێژ نه‌بووه. ده‌یان هه‌زار خێزان داڕماون. هه‌زاران كچ و مناڵ و پیاوی ئێزدی بێ سه‌روشوێنن و، ده‌یان هه‌زار پیر و بریندار له ئاواره‌یی كه‌مپه‌كاندا و دوور له زێدی خۆیان، دوور له ئازیزانیان، خراپترین رۆژگار ده‌گوزه‌رێنن. له دۆخێكی وا تاڵ‌دا، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه دوور له دروشمبازیی، سنورێك بۆ ئه‌م دۆخه خراپه‌ی ژیانی ئێزدییه‌كانی پاش جینۆساید دابنێین و، پشتیوان بین له ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك له شه‌نگال و، دوور له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی، ئێزدییان و ناسنامه‌ی گه‌لی خۆمان و كولتوری پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی ئاینیی بپارێزێن.
بە پێویستی دەزانین هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، شانبه‌شانی حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی شه‌نگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی بۆ زێدی باب و باپیریان. ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، دۆزینه‌وه‌ی خوشك و برا ئێزدییه بێسهروشوێنهكراوهكان بكاته كاری له‌پێشینه‌ی خۆی. ئه‌ركی هه‌مووشمانه كه ئه‌و رۆژانه و، شه‌هیدانی ئێزدی و شه‌هیدانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش له‌یاد نه‌كه‌ین و، دڵنیاین كه قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان رێگه‌ی نه‌دا پیلانی تری داعش له قڕكردن و داگیركاریی بۆ سه‌ر كوردستان سه‌ربگرێت.
ئێمە لە سه‌رۆكایه‌تیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له كاتێكدا مه‌زڵومییه‌ت و قوربانیدانی ئێزدییه‌كان به‌وپه‌ڕی به‌رز ده‌نرخێنین، بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانیی ته‌واویان بۆ دووپات دەکەینەوە و رایدەگەیەنین: خەباتی ئێمە لەپێناو پاراستن و بەدیهاتنی داوا ره‌واكانی ئەوان و ئامانجی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه.
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
3ی یابی 2020
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









