
شا خوان کارلۆس و هاوسەرەکەی
SNN–
بەهۆی بەستنەوەی بە پرسی گەندەڵیی لەگەڵ عەربستانی سعودییە، خوان کارلۆس پادشای پێشووی ئیسپانیا وڵاتەکەی جێهێشت.
ماڵی شاهانەی ئیسپانیا رایگەیاند “شای پێشوو لەپرسی پارە پەیداکردن بەشێوەی ناڕەوا تێوەگلاوە و بەهۆیەوە ئیسپانیای جێهێشتووە”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە “شا خوان کارلۆس لە گرێبەستێکی نهێنیی پڕۆژەی هێڵی خێرای ئاسنینەوە تێوەگلاوە لە عەرەبستانی سعودییە”.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە کە شای کۆچکردووی سعودییە 100 ملیۆن دۆلاری وەک شیرینی داوەتە پادشا تەمەن 82 ساڵەکەی ئیسپانیا، بەڵام لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە خوان کارلۆس رەتیکردۆتەوە هیچ لەمبارەیەوە بڵێت.
ساڵی 2011 کۆمپانیا سعودیی و ئیسپانییەکان کە هاوپشکی یەک بوون، گرێبەستی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی خێرای شەمەندۆفێری نێوان شاری مەدینە و مەککەیان بۆ دەرچوو کە درێژییەکەی 450 کم بوو.
پاشاکانی ئیسپانیا تا لەسەر حوکم بن پارێزبەندییان هەیە و دادگایی ناکرێن، بەڵام خوان کارلۆس ساڵی 2014 وازی لە تەخت هێنا بۆ فیلیپی کوڕی دوای ئەوەی دەرکەوت خۆی و کریستینای کچی و هاوسەرەکەی لە پرسی بەهەدەردانی پارەوە تێوەگلاون.
دوای ئاشکرابوونی ئەو گەندەڵییە فیلیپی کوڕ بودجەی کۆشکەکەی باوکی بڕی و وازی لە سەروەتەکەشی پێهێنا دوای ئەوەی دەرکەوت ئەژماری بانکیی کۆنی هەیە لە بانکەکانی دەرەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









