لە بۆردومانێکی ئیسڕائیل لە سنووری عێراقدا 15 چەکداری سەر بە ئێران کوژران

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل ناوچە سنوورییەكانی نێوان سوریاو عێراقیان بۆردومان كردووە لە ئەنجامدا 15 چەکداری سەر بە ئێرانیان کوشتووە.
سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ فڕۆكەی ئیسرائیلی ناوچەی (ئەلبوكەمال) ی سنووری نێوان عێراق و سوریایان بۆردومان كردووە، كە بەپێی ئەو سەرچاوەیە میلیشیای چەكداری نزیك لە ئێرانی لێبووەو لەئەنجامیشدا (15) چەكدار كوژراون.
هەروەها باسیش لەوەكراوە، دوا بەدوای بۆردومانەكە كوژراوو بریندارەكان بە ئاڕاستەی سنووری عێراق گوازراونەتەوەو میلیشیا چەكدارەكانیش خراونەتە باری نائاسایی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









