بۆ رزگاركردنی براكه‌ی له خنكان یاریزانێكی تیپی باسكه‌ی خاك گیان لە دەست دەدات

محه‌مه‌د نورەدین
حسین کەرکوکی-SNN Sport
به مه‌به‌ستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا له ناوچه‌ی ره‌واندز ، یاریزانێكی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركوك به رووداوی خنكان گیان له ده‌ست ده‌دات.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه ئه‌سعه‌د عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی خاك وتی:”محه‌مه‌د نوره‌دین یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌مان به مه‌به‌ستی پشوودان له‌گه‌ڵ برا و ژماره‌یه‌ك خزمی خۆی بۆ گه‌شت رووده‌كه‌نه ناوچه‌ی ره‌واندز و له كاتی مه‌له‌كردندا برایه‌كی محه‌مه‌د مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی دروست ده‌بێت ، محه‌مه‌دیش هه‌وڵده‌دات براكه‌ی رزگار بكات ، به‌داخه‌وه دوای رزگاربوونی براكه‌ی محه‌مه‌د نوره‌دین خۆی ده‌كاته قوربانی و ده‌خنكێت و گیان لە دەست دەدات”.
هه‌روه‌ها وتی:” محه‌مه‌د نورەدین له دایكبووی 1994ه و له تیپی ئاست ته‌مه‌نە لاوەکانەوە له ساڵی 2009ه‌وه ده‌ستی به یاری باسكه كردووه له یانه‌ی خاك و به‌شداری زۆرێك له پاڵهوانێتییەکانی كردووه كه له سه‌ر ئاستی كه‌ركوك و كوردستان و عێراق یانه‌كه‌مان تێیدا به‌شداربووه “.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









