بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە ھاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

SNN
بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخ و دوا گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگیی چارەسەر کرنی سەرجەم کێشە و قەیرانەکان بە ھەمەھانگی لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو تێپەڕاندنی دۆخەکە و کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان، لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان لە ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران.
سەبارەت بە بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، لەسەرووبەندی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دەرھاویشتەکانی لە سەر ژیان و ئابووری، جەختکرایەوە لەپێویستیی چارەسەردکرنی پرسی دابینکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، بەتایبەتی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، کۆتایی ھێنان بەو پرسە زوو بە زوو لە سەر بنەمای دەستور و یاسا و پاراستنی بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تەرخانکرابوو بۆ باسکردن لە گرفتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەم دواییە سەری ھەڵداوە و دووپاتکرایەوە لە گرنگیی ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی و گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستا و ئەنجامدانی چاکسازییە پێویستەکان لە گشت بوارەکاندا بەئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









