
جۆرج فلۆید
SNN-
رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی دەستگیر کردنی جۆرج فلۆید ئەو رەشپێستە ئەمریکییە بڵاودەکاتەوە کە لەسەر دەستی چەند کارمەندێکی پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس گیانی لەدەستدا.
رۆژنامەکە ڤیدیۆکەی لە کامێرای سەر سنگی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەوە دەستکەوتووە کە بەشدار بوون لە خنکاندنی هاووڵاتییە رەشپێستەکەدا.
لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە فلۆید تکا لە پۆلیسێک دەکات تەقەی لێ نەکات و لێی دەپاڕێتەوە کە ئەو کارە نەکات و دەڵێت “بەیارمەتیت ئەفسەر مەمکووژە”.
لە بەشێکی دیکەی ڤیدیۆکەدا فلۆید هاوار دەکات کە ترسی لە شوێنە تەسکەکان هەیە و ناتوانێت بچێتە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە و دەڵێت: “ناتوانم بە باشیی هەناسە بدەم”.
رۆژی 25ی ئایاری رابردوو لەشاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری رادەگرن و کەلەپچەی دەکەن.
پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









