ئامارى رۆژانه: 10 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستدا

تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 357 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون، له به‌رامبه‌ردا 136 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هاوكات 12 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، 2 هه‌زار و 762 پشكنین ئه‌نجامدراون له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم له به‌رامبه‌ردا، 357 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 218 له هەولێر، 16 له سلێمانی، 28 له گەرمیان، 12 له ڕاپەڕین، 83 له دهۆك”.
له‌باره‌ى ئامارى چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “138 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه: 84 له هەولێر، 44 له گەرمیان، 10 له هەڵەبجە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئامارى رۆژانه‌ى مردنیش خراوه‌ته‌ڕوو به ڤایرۆسه‌كه و تێیدا هاتووه، “12 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: شه‌ش له هەولێر، چوار له سلێمانی، دوو له دهۆك”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 15 هه‌زار و 173 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشبوون، له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زار و 551 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا 586 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه، له ئێستاشدا 5 هه‌زار و 36 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









