ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لوبنان به‌رزبووه‌وه بۆ 3 هه‌زار كه‌س

ساته‌وه‌ختى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى پایته‌ختى لوبنان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی لوبنان دواین ئامارى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى به‌یروتى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 3 هه‌زار كه‌س برینداربوون و 50 كه‌س كوژراون، هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى ده‌كات له وڵاتانى دراوسێ
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دواین ئامارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ” 3 هه‌زار كه‌س برینداربوون و 50 كه‌س كوژراون”.
هاوكات حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه و وتى: “هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغى سه‌ره‌تادان، به‌ڵام داواده‌كه‌ین به‌هۆى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى كه داومانه وڵاتانى دۆست و دراوسێ هاوكاریمان بكه‌ن”.
له‌دواى رووداوه‌كه حكومه‌تى كوێت بڕیاریدا هاوكارى ره‌وانه‌ى به‌یروت بكات به مه‌به‌ستى یارمه‌تیدانى ئه‌و وڵاته ، هاوكات شێخ محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ى جێنشینى ئه‌بوزه‌بى جگه له ده‌ربڕینى هاوخه‌مى خۆى بۆ ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند: “گه‌له‌كه‌مان هاوشان له‌گه‌ڵ گه‌لى لوبنان ده‌وه‌ستێت له‌م رووداوه كاره‌ساتباره‌ى كه به سه‌رییاندا هات و هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”، پاشان مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له تویتێكدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسى: “گه‌ل و حكومه‌تى عێراق هاوخه‌مى گه‌ل و حكومه‌تى لوبنانه به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى له به‌یروتى پایته‌خت روویدا”.
هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “به وردى چاودێرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین”.
كاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له نزیك به‌نده‌رى به‌یروت ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز روویدا، كه تا ئێستا گونمانده‌كرێت كۆگاى چه‌ك بووبێت كه ته‌قیبێته‌وه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









