“هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاری عەرەب مەترسی دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی کۆرۆنای هەیە”

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی/ فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی پابەند بوونی هاووڵاتییان بەڕێكار و رێنماییەكان لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی پەتای كۆرۆنا نزیك بووینەتەوە، بەڵام بەداخەوە هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارانی عەرەب لە پارێزگاكانی دیكەوە بۆ سنووری سلێمانی مەترسی دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی هێناوەتەوە ئاراوە.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: لە كۆتا كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی بڕیاردرا كە یەك گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست نەیەنە سنووری سلێمانی، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لە ڕۆژانی جەژن و دواتریش بینیمان هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوو كە ئێمەش وەك كەرتی تەندروستی هۆكاری هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارە نازانین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامارەكان لەماوەی رابردوودا زۆر جێگەی دڵخۆشی بوون و بەرەو داكشانێكی زۆر زۆر ڕۆشتن لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا تەنها 78 تووشبووی نوێ تۆماركراون و 43 تووشبووش چاكبوونەتەوە تەنها 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە ترسمان لێی هەیە و بووەتە جێگەی نیگەرانیمان ئەوەیە كە پێشبینی دەكەین پاش هەفتەیەكی دیكە ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا جارێكی دیكە ڕوو لە بەرز بوونەوە بكات بەهۆی ئەو بەریككەوتنەی كە لە نێوان هاووڵاتییان و ئەو گەشتیارە عەرەبانە روویداوە لە ڕۆژانی جەژندا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، “هاتنی ئەو گەشتیارە عەرەبانە بەشێوەی هەڕەمەكی بووە، بۆیە لە ئێستادا هیچ ئامار و داتایەكمان لەبەردەستدا نییە لەسەر ژمارەیان و ئەمجامدانی پشكنینی كۆرۆنا بۆیان، هاوكات پابەند بوونی هاووڵاتییانی دانیشتووی سلێمانی جێگەی سوپاسە كە كەمترین تێكەڵاوی بەریككەوتنیان هەبووە، بۆیە پێناچێت هاوشێوەی جەژنی ڕەمەزان ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا بە خێراییەكی زۆر بەرەو هەڵكشان بچێت، بەتایبەت ئەگەر ئەو گەشتیارە عەربانەش نەهاتنایە ئەوا بەدڵنیاییەوە ڕەوشەكە بەرەو كۆنتڕۆڵی تەواوەتی دەچوو”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









